کەڵەشاخ کردن واتا خۆپاراستن لەنەخۆشی
پێویست ناکا نیشانەی نەخۆشیت لێ دەرکەوێ ئینجا کەڵەشاخ بکەی
کەڵەشاخ خۆپاراستنە لە جەڵتەی دەماغ ، لە جەلتەی دڵ
کەڵەشاخ کاردەکات لەسەر پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی درێژخایەن کەوایە پێویست ناکا نیشانەی نەخۆشیت هەبێت ئینجا کەڵەشاخ بکەی ، بەکارهێنانی کەڵەشاخ لە چارەسەری نەخۆشیەکان مەودایەکی زۆرتری باشیەکان داگیر دەکات لە پڕۆسەی مژینی خۆێنی خەڵتاوی و چەوری و پاشماوەی دەرمان وە دەزگای بەرگری بەهێز دەکات ، باشتر وایە کەڵەشاخ هەموو وەرزێک بکرێت بۆ سەلامەتی زیاتر ، بۆ کەسی ئاسایی ، بۆ کەسانێک پێویستیان پێی هەیه زۆرتریش ئاساییه ئەگەر مەرجەکانی تەندرووستی ڕێگەی بدەن.
مەرجەکانی پێش کەڵەشاخ چیە
1_لەهەموو کاتێکدا دەکرێت بەڵام بەیانیان باشترین کاتە بۆ کەڵەشاخ پێش نان خواردن.
2_ سێ بۆ چوار سەعات تێپەڕ بێت بەسەر نان خواردن پاشان کەڵەشاخ بکرێت
3_ نابێت لە پێش کردنی کەڵەشاخ خواردنی چەوری، تیژی، ترشی، شیرینی بخوات وەکو گۆشتی سور و تەماتە و سیر و سرکەو ماست و بەرهەمەکانی شیر
4_نابێت پێش کەڵەشاخ جیماع بکات دەبێت 12 سەعاتی بەسەرە تێپەڕ بوو بێت
5_نەکێشانی نێرگەلە و جگەرە
6_نابێت خۆیبشوات پێش کەڵەشاخ کردن
مەرجەکانی دوای کەڵەشاخ چیە?!
1_پێویستە پشوو بدات و بخەوێت
2_یەکسەر خۆ نەشوشتن بە ئاوێکی سارد یان شوشتنی شوێنەکە بە ئاوێکی سارد
3_ خواردنەوەی شەربەتی مێوژ یان سەوزەو میوە و خواردنەوەی ئاوێکی شلەتێن دوای کەڵەشاخ
4_نەخواردنی ماست و بەرهەمەکانی شیر بۆماوەی 24 سەعات
5_نەخواردنی سیر و سرکە و لیمۆ و بیبەری تیژ راستەوخۆ دوای کەڵەشاخ
5_پێویستە دوورکەوێتەوە لە جیماع بۆماوەی 24 سەعات
سودەکانی کەڵەشاخ بۆ ئافرەتان چیە?!
1_ چارەسەرە بۆ رێکخستنی سوڕی مانگانە
2_چارەسەری لاوازی پیتاندن دەکات
2_چارەسەری گرفتەکانی کیسی هێلکەدان دەکات
3 چارەسەری گرفتەکانی دواکەوتنی دووگیانی دەکات
4_ چارەسەرە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنی شیر لە ئافرەتاندا
5_چارەسەرە بۆ کێشەکانی بۆری میز و میزەرۆ و ئیلتیهاباتی میزڵدان و هێلکەدان
6_چارەسەرە بۆ کێشەکانی میز رانەگرتن لە ئافرەتان.