ولاء و براء چیە؟
وەلاء و بەراء لە پێویستیەکانی کەلیمەی "تەوحید"ە، وەلاء و بەراء مەنهەج و ڕێبازێکی قورئانیە، وەلاء و بەراء شەریعەتی ئیبراهیم و موحەممەدە، وە بنەمای بانگەوازی هەموو پێغەمبەران بووە عليهم السلام.
لەم ڕۆژگارەدا بیروباوەڕی وەلاء و بەراء زۆر لاواز بووە و زۆرێک لێی بێئاگان، زۆرێک بێئاگان کە پێویستە موسڵمانانت خۆش بوێت و ڕقت لە کافر و موشریک و سەرجەم دوژمنانی دین هەبێت و خۆتیان لێ بەری بکەیت.
وەلاء و بەراء کۆڵەکەی ڕق لێبوونە لە باطڵ و کوفر و ئەهلەکەی، و ئەمەش بنچینەیەکە لە بنچینەکانی ئیسلام و ئیمان.
زۆرێک لە خەڵکی ئەمڕۆ بێئاگان لە عەقیدە و بیروباوەڕیان، زۆرێک یارمەتی کافران دەدەن و خۆشیانیان دەوێن و بەردەوام هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی ئەوان بەدەست بهێنن، ئەوەشی باسی ئەم شەعائیرە گرنگەی دین بکات هەزارەها ناوی لێ دەنێن.