سکچوون (Diarrhea)
سکچوون بریتییە لە زیادبوونی جووڵەی ڕیخۆڵەکان کە دەبێتە هۆی دەرچوونی پیسایی شل زیاتر لە ٣ جار لە ڕۆژێکدا. دەکرێت کتوپڕ یان درێژخایەن بێت.
نیشانەکانی سکچوون
- پیسایی شل و ئاوی
- ئازاری سک
- تا
- لەرزین
- هەست بە ماندوویی
- کەمئاوی لەش
هۆکارەکانی سکچوون
١. ڤایرۆسی: وەک ڤایرۆسی ڕۆتا و نۆرۆڤایرۆس
٢. بەکتریایی: وەک ساڵمۆنێلا و ئی-کۆلای
٣. خواردنی پیس یان هەستیاری خۆراک
٤. پاراسایت
٥. دەرمان: بەتایبەت ئەنتیبایۆتیکەکان
دەستنیشانکردن
- پشکنینی پیسایی
- پشکنینی خوێن
- سۆنار بۆ سک (لە حاڵەتی پێویست)
چارەسەری سکچوون
١. خواردنەوەی شلەمەنی زۆر
٢. چارەسەری کەمئاوی لەش (ORS)
٣. خۆپاراستن لە خواردنی چەور
٤. پێدانی دەرمانی دژە-بەکتریا لە حاڵەتی پێویست
٥. پێدانی پرۆبایۆتیک
خۆپاراستن
- شوشتنی دەست بە باشی
- خواردنی خۆراکی پاک و کوڵاو
- خۆپاراستن لە خواردنەوەی ئاوی نەکوڵاو
- پاککردنەوەی شوێنی ئامادەکردنی خواردن
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
- ئەگەر سکچوون زیاتر لە ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو
- بوونی خوێن لە پیسایی
- تای بەرز
- ئازاری زۆری سک
- نیشانەکانی کەم ئاوی لەش