ئایا مانگ شەق بووە؟!
قورئانی پیرۆز دەفەرموێت :
(اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ)
❄️جەماعەتی یەکەم لە زانایان دەفەرموون بە دوعای پێغەمبەر د.خ مانگ شەق بووە ، لە سەر داوای هەندێ لە کافرانی قوڕەیش ، وە هەندێ حەدیسیش لەسەر ئەو ڕوداوە هەن.
🌞جەماعەتی دووەم دەڵێن نا شەق نەبووە ،ئەو شەق بوونە لە قیامەت ڕووئەدا پەیوەندی هەیە بە ئایەتەکانی ( إذا السماء انشقَّتْ ).
❄️جەماعەتی یەکەم وەڵام دەدەنەوە ، دەڵێن نا ، ئایەتی دواتر ، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو نیشانەیە لە دونیا ڕوودەدا نەك لە قیامەت ،
(وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ)
چونکە لە ئایەتەکە دەڵێ نکۆڵی لە ئایەتەکان دەکەن و باوەڕ ناهێنن ، کە ئەمەش ناگونجێ لە قیامەت بێ ، چونکە لە قیامەت شتێك نامێنی بەناوی باوەڕ هێنان و باوەڕنەهێنان.
🌞جەماعەتی دووەم وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن نا ، موعجیزەکانی قورئان کە تۆمارکراون هی قەومانی پێشوو ، ئەگەر باوەڕیان نەهێنا بێ ، عەزابێکی توند بۆ قەومەکە هاتووە ، ئەگەر مانگ شەق بووبێ و قەومی قوڕەیش ئیمانیان نەهینابێ ، دەبوایە سزایەکی توند هاتبا سەریان ، بە هەمان شێوەی قەومانی پێشوو کە داوای موعجیزەیان کردووە و موعجیزە هاتووە و باوەڕیان نەهێناوە و یەکسەر عەزاب هاتووە.
❄️جەماعەتی یەکەم دەڵێن نا ، ئومەتی محمد د.خ حالەتی تایبەتیە ، سزای جەماعی نادرێن ، ئەگەر موعجیزەش ڕەد بکەنەوە.
🌞جەماعەتی دووەم دەڵێن ، قورئانی پیرۆز خۆی ئاماژەی بەوە داوە کە خودی قورئان کافیە بۆ ئیمان هینان و هەموو داواکاری کافر و بێ باوەران رەدکراونەتەوە کە داوای موعجیزەیان کردووە:
(وَقَالُواْ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّى تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الأَرْضِ يَنبُوعًا - أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الأَنْهَارَ خِلالَهَا تَفْجِيرًا - أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاء كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلائِكَةِ قَبِيلاً - أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَى فِي السَّمَاء وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّى تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَّقْرَؤُهُ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنتُ إِلاَّ بَشَرًا رَّسُولاً)
ئینجا دەفەرموێت ( أولم يكفهم أنا أنزلنا عليك الكتاب يتلى عليهم )
ئایا کافی نیە بۆتان کە ئێمە قورئانمان بۆتان دابەزاندووە ؟
➖️بە هەرحال ئەگەر مانگ شەق بووبێ یان نا ، قورئان زۆر لەسەری نەڕۆیشتووە بە دوو ووشە بابەتەکەی باس کردووە ، چونکە پەیامی قورئان لە ئاستێکی باڵا دەدوێ ، زیاتر لەگەڵ عاقڵەکان قسە دەکات ، نایەوێ خەڵک بە موعجیزە باوەڕ بێنن ، دەیەوێ خەڵک بیربکەنەوە و عەقڵیان بخەنەگەڕ ئینجا باوەڕ بێنن ، لە تاریخ هەموو ئەوانەی داوای موعجیزەیان کردووە کەسانی کەم عەقڵ و ئاست لاواز بوونە ، وە دوای موعجیزەکانیش هەر ئیمانیان نەهێناوە ، قورئان نایەوێ ئیماندار لەو شێوە بن ، هەر لەبەر ئەمەشە تاکە موعجیزەی پێغەمبەر هەر خودی قورئانەکەیە.
➖️قورئانی پیرۆز لە گەڵ مرۆڤێکی عاقڵ قسە دەکات ، کە خودی مانگی پێ موعجیزە و ئایاتە، نەک شەق بوونەکەی ، لەگەڵ مرۆڤێک دەدوێ کە حوشتری پێ موعجیزەیە نەک هاتنە دەرەوەی حوشتر لە بەردێك ، لە گەڵ کەسێکی عاقڵ دەدوێ کە پێی وایە سوتانی ئاگر هەر خۆی موعجیزە و ئایاتە نەك نەسوتانی ، دەیەوێ کەسێ پەروەردە بکات کە سەیری هەر زاویەیەك بکات ئایەتێکێ خوایی ببینێ و لێیان ڕابمێنێ ...
بە بڕوای من گۆڕینی شەو و ڕۆژ کە هەموو ڕۆژێ دەیبینین لە موعجیزەی هەموو پێغەمبەران گەورەترە.