زۆر بە کورتی دەجال بناسە

زۆر بە کورتی دەجال بناسە

1- دەجال😈 لەدورگەیەک دەژێت بەس خودا دەزانێت لە کوێیە.
-------------------------------------
2- دەجال 40 رۆژ دەژێت لەسەر زەوی دوای ئەوەی کە دەردەچێت لە دورگەکەی.
----------------------------------------
3- یەکەم رۆژی لەسەر زەوی وەک ساڵێکە دووەم رۆژی وەک مانگێکە سێیەم رۆژی وەک ھەفتەیەکە و باقی رۆژەکان وەک رۆژە ئاساییەکان دەبێت.
----------------------------------------------------
4- ئاگر و🔥 بەھەشتی پێیە بەڵام ئاگری بەھەشتە و بەھەشتی ئاگرە. 🔥
--------------------------------
5- لەسەر زەوی بەخێرای با دەروات. 🏃
-----------------------------------------
6- توانایەکی زور زوری پێدراوە لە لایەن خوداوە کە بەشێوەیەک فەرمان دەکات بە ئاسمان باران ☔ببارێنێت دەیبارێنێت و فەرمان دەکات بە زەوی سەوز بێت سەوز دەبێت وە ھەروەھا...
---------------------------------------------
7- دەجال ناتوانێت بچێتە ﴿ مەکە و🕋 مەدینە و🕌 قودس و کێوی طور. ﴾
--------------------------------------------
8- دەجال چاوێکی کوێرە یان یەک چاوی ھەیە لە نێوان ھەردوو چاویدا نوسراوە کافر خوێندەوار و نە خوێندەوا دەتوانێت بیخوێنێتەوە [تەنها باوەڕدار ئەتوانێت بیخوێنێتەوە].
--------------------------------------------
9- عيسى {عليه الصلاة والسلام }دەجال 👹دەکوژێت.
---------------------------------------------
10- ھەفتا ھەزار لە خەڵکی👥 ئەسفەھان شوێنی دەجال🚶 دەکەون زور بەی شوێنکەوتوانی لە ئافرەتانە💃 بەشێوەیەک لەوکاتە وای لێ دێت پیاو خێزانەکەی خۆی لەماڵ دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی نە ڕوات بۆ لای دەجال ئەسفەھان شوێنێکە ئێستا لە ئێرانە.
--------------------------------------
11 - ھیچ فیتنەیەک وەک فیتنەی دەجال گەورە نیە.
----------------------------------------
12-شوێن کەوتنی دەجال بەبێ مەبەستی خۆتە واتە ئەگەر کەسێک ئیمانی لاواز بێت شوێنی ئەکەوێت بەبێ ئەوەی خۆی بیەوێ.
-------------------------------------------
13-وە لە کاتی هاتنی دەجال ئەو نامێنێت وە هەڵبژاردنت بۆ دا ئەنێت لەنێوان دوو ڕووبار ڕووبارێک ئاوە ئەوی تریان ئاگرە ئەبێت لەوکاتەیا بچیت لای ئاگرەکە چونکە ئاگرەکە ئاوەکەیە ئاوەکەش ئاگرە ، وە لە تورکیاش ڕووباری فوڕات ئەبێتە ئاڵتون هەرکەس بۆی بڕوا ئەبێتە شوێنکەوتەی دەجال.
-------------------------------------------
14- بەم شێوازە دەتوانیت لە فیتنەی دەجال بپارێزرێیت :-
* 10 ئایەتی سەرەتای سورەتی{ الكهف } 📖لەبەر بکە ئەوا لەو فیتنەیە خودا دەتپارێزێت.
* و پێش سەلام دانەوە لە نوێژە فەرزەکان ئەم دووعایە بخوێنە :- (اللهم انی اعوذ بك من عذاب جهنم و اعوذ بك من عذاب القبر و اعوذ بك من فتنة المحيا و الممات ومن فتنة المسيح الدجال )📙
کە زورێک لە زانایان بە واجبیان داناوە کە پێش سەلام دانەوە ئەم نزایە بخوێنرێت.
*داوادەکەم لە خودا ھەموومان لەو فیتنەیە بپارێزێت.اللهم ئامين