♦زیاتر لە سەدا بیستی خەڵک ئەو حاڵەتەی هەیە.
هۆکاری چەوری جگەر
♦هۆکاری ڕاستەوخۆی نییە.
♦پەیوەندی هەیە بە خواردن و خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەکی دیکە.
♦لەو کەسانە زیاترە کە قەڵەون، لەگەڵ ئەوانەی شەکرەیان هەیە و کۆلیسترۆڵیان بەرزە.
.♦خواردنەوە کحولیەکانیش یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکان.
نیشانەکانی چەوری جگەر
♦ چەوری جگەر نیشانەی نییە و بێدەنگە.
زیانەکانی چەوری جگەر چییە؟
♦لە بەشێکی کەمی ئەوانەی چەوری جگەریان هەیە، تووشی هەوکردنی جگەر دەبن.
♦بە تێپەڕبوونی چەندەها ساڵ لەوانەیە کار بکاتە سەر ئیشی جگەر، تەنانەت بە ئەگەرێکی کەمەوە تووشی زەردوویی دەبن لە داهاتوودا.
♦ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
♦ئەگەر یەکێک شەکرەی هەبێت، بوونی چەوری جگەر کۆنتڕۆڵی شەکرەکە قورستر دەکات.
🔵 پشکنین: چەوری جگەر لە سۆنار دەردەکەوێت، نەک لە تاقیگە.
🔵 چارەسەر: هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان خواردن و خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەک.
♦ ئەو کەسەی شەکرەی هەبێت، دەبێت شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات.