هاوكات ئەو توێژینەوەیەی زانكۆی كالیفۆرنیا ئەنجامیدابوو دەریخستوە كەگوێز رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێندا كەم دەكاتەوە سەرباری رێكخستنی رێژەی ئەنسۆلین و بەسوودیشە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە.
توێژەران رایانگەیاندوە گوێز خۆراكێكی تەندروستە بەوپێیەی ترشی ئۆمیگا 3ی تێدایە كەمرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و نەخۆشییەكانی دڵ.
لەلایەكی ترەوە زانایان ئاماژە بەوەدەكەن كەنابێ زیادەرەوی تێدا بكرێت بەوپێیەی رێژەیەكی زۆری رۆن و زەیتی تێدایە و هەر (75 گرام) گوێز رێژەی 482 كالۆری تێدایە.