ئەشاعیرەکان کێن؟
ئەشاعیرەکان گروپێکن لە گروپە بیدعە چیەکان کە ئەوانیش جۆرێکن لە جەهمیەکان
ئەشاعیرەکان ئەوانەن نەفی سیفات دەکەن یان تەئویلی دەکەن واتا مانای ئایەتەکان دەگۆرن بۆ نمونە الله دەفەرموێت [قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ ] ئەوان دەڵێن [ بِيَدَيَّ ] بە مانای قوەت دێت یان هێز دێت بە مانای ئەوە نایەت الله دەستی هەبێت جا دەشڵێم والعیاذ بالله !!
یان دەڵێن اللە لەسەر عەرش نیە ئەوەی بڵێت لەسەر عەرشە کافرە.
یان چەندین سیفەتی تر کە لە ئایەت و حەدیث ثابت بونە ئەهلی سوننە هەموویان وەریان گرتووە سەلەف هەموویان وەریان گرتووە وە هەر کەسێک وەری نەگرێت بە کافریان زانیوە وە فەرموویان الله دەستی هەیە قاچی هەیە هەیە .... هیتر ئەوانەی لە حەدیث هەن بەڵام هیچیان بە هی ئێمە ناچێت یان بە مرۆڤ ناچێت
ضحاک ( ١٠٦ ھ ) دەفەرموێت :
[مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ] ( المجادلة ٧ )
دەفەرموێت : الله لەسەر عەرشە و عیلمەکەی لە هەموو شوێنێکە
شریعة_الاجري_٧٥٨
هشام بن عبداللە الرازي القاضي :
پیاوێک سجن کرابوو لەسەر جەهمی بوون ، تەوبەی کرد
هات بۆ لای هشام بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە
هشام فەرمووی : الحمد لله بۆ تەوبەکەت ، ئایە شایەتی دەدەیت کە الله لەسەر عەرشە و تێکەڵ نیە لەگەڵ عەبدەکانی ؟
وتی : شایەتی دەدەم کە الله لەسەر عەرشە ، بەڵام نازانم تێکەڵە لەگەڵ عەبدەکانی یان نا
هشام فەرمووی : بینێرنەوە بۆ سجن ئەوە تەوبەی نەکردووە
بیان_تبلیس_الجهمیة ( ٤٤٠/١ )
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت :
الله لەسەر و ئاسمانەکانە و لەسەر عەرشە
و حرب في السنة ٣٤٩
و ابن ابی عاصم في السنة ٥٨٧
رسول الله ️صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت :
ان الله لما قضی الخلق کتب في کتاب فهو عنده #فوق_العرش : ان #رحمتي سبقت #غضبي.
واتە:کاتێ کە الله بڕیاری دروست کردنی دا لە کتابێک دا نوسی لەلای خۆی #لەسەر_عەرش: بەدڵنیایی #بەزەییم پێش #توڕەبوونم ئەکەوێ.
#صحيح_البخاري٧٤٢٢ــ
وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : ڕەحم بەوانەی سەر زەوی بکەن ئەوەی ئاسمان ( الله ) ڕەحمتان پێ دەکات
شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة اللالكائي ٦٣٠ـــ
یزید بن هارون ئەڵێ : هەرکەس گومان ببا بە
« الرحمن علی العرش استوی »جیاواز لەوەی جێگیر بووە لە دڵی هەموواندا ئەوە جەهمیە.
الابانة الکبری ٢٧٠٤
السنة خلال ٢٢٦٠
واتا ئەشاعیرەکان بەشێک لە جەهمیەکان با بزانین زانایان چۆن باسی جەهمیان کردووە
پرسیار کرا لە ابن مبارک کە ئێمە پێویستە چۆن خودای خۆمان بناسین ؟
فەرمووی : الله لە سەرو ئاسمانەکانە و لەسەر عەرش وە وەک ئەوە ناڵێین کە جەهمیەکان دەیڵێن ئا ئەوەتا لێرەیە ( واتا لەسەر زەوی )
السنة عبد الله ٥٨٤
ئیمامی احمد دەفەرموێت : جهمیەکان کافرن ، بە ئافرەتەکان ڕا بگەیەنن کە ( هاوسەرەکانیان جەهمین ) طەڵاقتان کەوتووە ، حەڵاڵ نیە بۆیان لەگەڵیان بمێنەوە ، وە سەردانی نەخۆشەکانیان مەکەن ، وە شوێن جەنازەیەن مەکەون ، وە ئەوەی خوێندەوە : { مَاۤ أَنزَلۡنَا عَلَیۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَی } .... { ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ } [سورەتی طه: ٥]
فەرمووی : وە ئایا الاستواء دانیشتن نیە ؟
السنة عبد الله ١٠
کەواتە بۆمان دەر دەکەوێت الله دانیشتوە لەسەر عەرش بەس خۆی دەزانێت چۆنە
١٥ ابن مبارک دەفەرموێت : جەهمیەکان کافرن
١٦ حسن بن عسی دەفەرموێت : جا کێ گومانی لە کافر بوونی جەهمیەکان هەیە ؟
١٧ ابن مبارک دەفەرموێت : جەهمیەکان هیچ ناپەرستن
١٨ یحی بن ابراهیم بن ابو سهل فەرمووی : زۆر قسەم لەسەر جەهمیەکان دەکرد و زیاتر بەردەوام بووم ، ئەوە گەیشت بە عبد الله بن المبارک منیش ترسێکم کەوتە دڵەوە کە پێی ناخۆش بێت ، ئەویش فەرمووی با هیچ نەچێتە دڵت چونکە ئەوان وا دەبینن ئەو خوایەی تۆ دەیپەرستی هیچ نەبێت .
السنة عبد الله
پیاوێک بە عبد الله بن المبارک وت ئەی باوکی عبد الرحمان بەراستی ترسی الله م کەوتە دڵ هێندە زۆر باسی جەهمیەکانم کرد ( واتا هێندەم باس کردوون دەترسم تاوان بار بم )
عبد الله بن المبارک فەرمووی : مەترسە ، چونکە ئەو خودای تۆ عیبادەتی بۆ دەکەی ئەوان وای دەبینن هیچی نەبێت .
السنة عبد الله ٢٤
جا کاتێک ئێمە زۆر باسی کوفری کافرەکان دەکەین یان کوفرەکانیان دەر دەخەین کەسی وا هەیە پێی ناخۆشە سبحان الله بەڵکو ئەوە کاری #ئەهلی_سوننە یە
سلیمان بن جرب وتی گوێم لە حماد بن زید بوو باسی جەهمیەکانی کرد فەرمووی : دەیان هەوێت بڵێن کە هیچ شتێک لە سەرو ئاسمانەکان نیە .
السنة عبد الله ٤١
عبد الملک بن عبد الحمید الميموني ئەڵێ : پرسیم لە أبو عبدالله « امام أحمد بن حنبل» سەبارەت بەوانەی ئەڵێن الله لەسەر عەرش نیە ،، ووتی : قسەکانیان هەمووی لەسەر کوفر ئەسوڕێتەوە.
السنة للخلال ٢٢٥٢ / ١٠١.