سودو نیعمەتی میزەڵدان چی یە!

سودو نیعمەتی میزەڵدان چی یە!

هەر 20 چرکە جارێک هەردوو گورچیلە دڵۆپەیەک میز بە بۆری میزدا ئەنێرن بۆ میزەڵدان تا پڕ دەبێ دواتر میزەڵدان مرۆڤ ئاگادار دەکاتەوە کەوا پڕ بووەو دەبێت بچێت خۆی بەتاڵ بکاتەوەو میزەکەی بکات گەر میزەڵدان نەبووایە هیچ کەسێک نەیدەتوانی نەک بۆ چەند سەعاتێکش بەڵکو بۆ چەند خولەکێکیش خۆی ڕاگرێت دەبوایە بەردەوام بەڕێوە بوایە بە سەر ئاو یان میزەکەی بکردایە بە خۆیدا حاڵی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی میزەڵان یان میزەچرکەیان هەیە وەهایە ، کەسانێک کە تووشی شێرپەنجەی میزەڵدان دەبن و دکتۆر بۆیان لادەباو لە ڕیخۆڵە میزەڵدانێکیان بۆ دروست دەکەن دکتۆر پێ یان دەڵێ ئەم میزەڵدانە وەک میزەڵدانە خودایی یەکە نی یە هەر کە پڕ بوو ئاگادارت بکاتەوەو بتوانی بچی لە چەند خولەک و چرکەیەکدا خۆت بەتاڵ بکەیتەوە ئەم میزەڵدانە دەستکردە هەستی پێ ناکەیت کاتێ پڕ دەبێ بۆیە دەبێت هەموو سەری سەعاتێک واتە یەک سەعات جارێک بچی خۆت بەتاڵ بکەیتەوە چونکە گەر پڕ بوو خۆت بەتاڵ نەکردەوە احتمالە بتەقێ و بتکوژێ بۆیە شەو بێ یان ڕۆژ تۆ دەبێ هەموو سەری سەعاتێک بچی میز بکەیت و خۆت بەتاڵ بکەیتەوە بۆ هەر میزکردنێک چارەکێک یان زیاتری پێ دەچێ چونکە میزەڵدان ماسولکەی تێدایەو گرژ دەبێ و لە چەند خولەک و چرکەیەکدا مرۆڤ بەتاڵ دەبێتەوە بەڵام بۆ میزەڵدانە دەستکردەکە ماسولکەی تێدا نی یەو دەبێ چاوەڕێ ی ماوەیەکی زۆر بکەیت تا بە تەوای میزەکەت دەکەیت و میزەڵدانە دەستکردەکە بەتاڵ دەبێتەوە ، ئەبێ شەوو ڕۆژ سوپاسی الله سبحانە وتعالی بکەین کە حسابی ووردو درشتی بۆ هەموو شتێک کردووە .
فالحمد لله علی نعمة التي لا تحصی ... وفي انفسكم افلا تبصرون .