کەوتنی ئەسەد چیمان پێ دەڵێت؟؟!!

کەوتنی ئەسەد چیمان پێ دەڵێت؟؟!!

گومانی تێدا نیە کە ئەوەی کەمێك ئیمان لە دڵیدا بێت دڵ خۆشە بە کەوتنی یەکێك لە گەورەترین و بێ بەزەییترین طاغوت و خوێنڕێژەکانی ئەم سەردەمە !!!

بەڵام کەوتنی ئەسەد کۆمەڵێك پەیام لەخۆ دەگرێت!!!

یەکەم : پەیامێکی ڕوون وئاشکرایە بۆ خەڵکی کە بەئاگا بێنەوە بزانن هەموو طاغوت و زاڵم وستەمکارانی ناوچەکە هەموویان ڕەشمەکەیان بەدەستی ئەمریکا و غەربەوەیە!!! هەرکاتێك بیانەوێ ڕسوا و زەلیلیان ئەکەن و بەدەردی ئەسەدیان دەبەن !!!!
هەتا ئەو کاتەش لەگەڵیان دەبن کە ئیشیان پێیانە!!! 
هەرکاتێك ئیشیان نەما و مەسڵەحەتیان لەگەڵیان نەما پشتیان تێ ئەکەن و بەجێیان دەهێڵن !!!
دوەم : دڵنیابن بەکۆتایی هاتنی ئەسەد کۆتایی بە ڕوداوەکان نایەت!! بەڵکو باروودۆخەکە زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرێت لەوەی کە بیری لێ دەکەینەوەو ڕووداوی زۆر لەوە گەورەتر بەڕێوەیە!!!
ڕوداوگەلێک بەڕێوەن کە هەروا سادەو ئاسان نین!!! نەخشەی دیموگرافی ناوچەکە بەتەواوی ئەگۆڕێت!!!! چونکە هیلالی شیعی کەوتە قۆناغی خۆرئاوابوون!!! 
سێیەم : ڕوداوەکانی داهاتوو زۆر بە خێرایی ڕوودەدەن!!! وە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ڕووداوی چارەنوساز بۆ ئوومەتی ئیسلام و موسوڵمانان!!!
چوارەم : ئەم قۆناغە قۆناغی دوەمی کەوتنی دەسەڵاتدارە خۆسەپێنەکانە (الحکم الجبري)، بەدڵنیاییەوە دوا بەدوای ئەم طاغوتە بە هەلاکەت چونی طاغوتانی دیکەی بە دواوەیە!! بەئیزنی الله تعالی لەدوای حوکمی جەبریش خیلافەتە لەسەر مەنهەجی پێغەمبەرایەتی !!!
والله اعلم بالصواب.