چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی مردوو
بسم الله الرحمن الرحيم
نوێژی جەنازە (صلاة الجنازة)
واته: نوێژی مردوو ، ئه‌م نوێژه حوكمه‌كه‌ی فه‌ڕزی كیفایه‌ته ، واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له موسوڵمانان ئه‌نجامی بده‌ن كیفایه‌ته و باقی موسوڵمانه‌كانی تر له‌سه‌ریان لا ده‌چێت ، كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد ده‌بێت هه‌ندێك له موسوڵمانان نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا گشتیان تاوانبار ده‌بن .
فەزڵ و گەورەیی نوێژی مردوو
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی
: (مَن صَلَّى على جنازةٍ فله قيراطٌ ، ومن انتظرها حتى توضعَ في اللحدِ فله قيراطان والقيراطان مثلُ الجبلينِ العظيمينِ ).
واته: هه‌ركه‌سێك نوێژ له‌سه‌ر مردووێك بكات به ئه‌ندازه‌ی چیایه‌كی گه‌وره پاداشتی بۆ هه‌یه ، وه هه‌ر كه‌سێك له‌دوای نوێژ كردنه‌كه چاوه‌ڕوانی بكات هه‌تا ده‌شاردرێته‌وه به ئه‌ندازه‌ی دوو چیای گه‌وره ئه‌جر و پاداشتی بۆ هه‌یه .
چۆنیەتی نوێژی مردوو
نیەتەکەی دەڵێی : نیەتمە ەڪەم نوێژی مردوو
به فةرظُ الكيفايه نیت لەدڵەوە بێت نەوەک بەزمان
1. گشت نوێژێك له نوێژه‌كان ده‌بێت به ده‌ست نوێژه‌وه بكرێت .
2. ئه‌م نوێژه به پێوه ئه‌نجام ده‌درێت ڕكوع و سجود و دانیشتن و ته‌حیاتی تێدا نیه .
3. پێك هاتووه له چوار الله اكبر. له دوای الله اكبرى یه‌كه‌م سوڕه‌تی (فاتحه) ده‌خوێنرێت له‌گه‌ڵ سوڕه‌تێكی تر له قورئان ، وه له دوای الله اكبرى دووه‌م (صلوات) له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) ده‌درێت ، وه له دوای الله اكبرى سێیه‌م ئه‌م دوعایه بۆ مردووه‌كه ده‌كرێت :
ئة‌گةر پياو بوو ئةو دوعايه دةكةى 👈 اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ
ئة‌گةر ئافرةت بوو ئةو دوعايه دةكةى👈 اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهاورحمھا
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَعَافِهِ وَاعْفُ عَنْهُ وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ وَنَقِّهِ مِنْ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الْأَبْيَضَ مِنْ الدَّنَسِ وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِنْ دَارِهِ وَأَهْلًا خَيْرًا مِنْ أَهْلِهِ وَزَوْجًا خَيْرًا مِنْ زَوْجِهِ وَأَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ وَأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ (مِنْ عَذَابِ النَّارِ).
واتە: خوایە لێ ى خۆش ببەو ڕەحمى پێ بكەو بى پارێزەو لێ ى ببورەو لەشوێنگەیەكى خۆش و بەڕێزدا داینێ و شوێنەكەى بۆ فراوان بكەو بە ناوى باران و بەفرو تەرزە بیشۆرەو لە گوناه پاكى بكەرەوە هەر وەك چۆن پۆشاكى سپى پاك دەبێتەوە لە چڵك. وە ماڵەكەى بۆ بگۆڕە بە خانەیەكى خۆش تر‌و كەس و كارێكى بدەرێ لە كەس و كارەكەى چاكترو خێزانێكى بدەرێ لە خێزانەكەى باشتر‌و بیخەرە بەهەشتەوەو پەناى بدە لە سزاى گۆڕ‌و سزاى ئاگرى دۆزەخ.
وه له دوای الله اكبرى چواره‌م (دوعا) بۆ مردووه‌كه و بۆ خۆیی و گشت موسوڵمانان ده‌كات ، وه ده‌شتوانێت یه‌كسه‌ر سه‌لام بداته‌وه ، وه سه‌لام دانه‌وه‌ی نوێژی مردوو وه‌كو سه‌لام دانه‌وه‌ی باقـی نوێژه‌كانی تره.
پاڕانەوە دوای ناشتنی مـردوو
اللَّهُمَّ اغفِرْ لَهُ، اللَّهُمّ ثَبِّتْهُ
واتە: خوایە لێ ى خۆش بە، خوایە چەسپاو و دامەزراوى بكە.
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) كە تەواو دەبوو لە ناشتنى مردوو لەسەرى ڕادەوەستاو دەیفەرموو : (داواى لێ خۆشبوون و دامەزراوى بكەن بۆ براكەتان. چونكە بەڕاستى ئێستا پرسیارى لێ دەكرێت) أبو داود ٣/٣١٥ والحاكم وصحَّحَه ووافقه الذهبی ١/٣٧٠. کەمتر