بەڵێ خوشك و برایانی موسڵمان بە پێویستم زانی باسی بابەتێکی زۆر گرنگ بکەم کە بەڕاستی مێشکی موسڵمانانی پێوە مەشغوڵ بووە. ئەویش ئەوەیە.
ئایا ئەگەر نەچی بۆ نوێژی جەماعەتی(الجمعة)یعنی عوزرێکت هەبێ نموونە: چووی بۆ (سەفەر)یان(نەخۆش)کەوتی یان بۆ (ئافرەتان)کە لە ماڵەوەن
ئایا (چوار)ڕکات بکەن یان هەر (دوو)ڕکات دەکەن؟
ئاگاداربن موسڵمانان بچی بۆ نوێژی جەماعەتی(الجمعة)یان لە(ماڵەوە) بی یان لە(سەفەر)یان(نەخۆش)یان هەر عوزرێك یان بۆ (ئافرەتان)کە لە ماڵەوەن نوێژی(الجمعة)دوو ڕکاتی.
با بچین بۆ بەڵگەکان!...
(عن ابن ابی رافع، قال: ٳستخلف مروان ٲبا هریرة علی المدینة وخرج ٳلی مكة، فصلی لنا ٲبو هریرة الجمعة،
فقرٲ بعد سورة الجمعة فی الركعة الآخرة
(ٳذا جاءك المنافقون)، قال: فٲدركت ٲبا هریرة حین انصرف فقلت له: ٳنك قرٲت بسورتین كان علي بن ٲبي طالب یقرٲ بهما بالكوفة، فقال ٲبو هریرة: ٳني سمعت رسول الله صلی الله علیه وسلم یقرٲ بهما یوم الجمعة،)
واتە:کوڕی باوکی ڕافیع وتی : مەڕوان لەگەڵ ابو هریرة
لە مەدینە بە سەفەر ڕۆیشتن بۆ مەکە لە ڕۆژی جومعە.
ابو هریرة نوێژی جومعەی بۆ کردین. لە ڕکاتی یەکەم سوڕەتی(الجمعة)ی خوێند. وە لە ڕکاتی ئاخیر سوڕەتی (المنافقون)ی خوێند. کە ابو هریرة لە نوێژەکەی تەواو بوو منیش پێم ووت؟ تۆ ئەو دوو سوڕەتەت خوێند
کە علی کوڕی ابی طالب لە کوفە لە نوێژی (الجمعة)
دەیخوێند! ابو هریرەش وتی: من گوێم لە پێغەمبەر بوو
صلی الله علیه وسلم ئەو دوو سوڕەتەی لەنوێژی
(الجمعة)دا دەخوێند.
تێبینی :سەرنج بدەن! مەڕوان و ابو هریرة لە سەفەر بووینە
وتاریشیان نەداوەو نوێژی (الجمعة)یان کردووە و دوو ڕکاتیشیان کردووە وە سوڕەتی (الجمعة)و(المنافقون)یان خوێندووە. وە هەروەها دەڵێ پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم وایکردووە.
(صحیح مسلم/رقم:877).
(عن ٲنس بن مالك ، ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم
قال: من نسي صلاة فالیصلیها ٳذا ذكرها، لا كفارة لها ٳلا ذالك).
واتە: هەر کەسێک نوێژی لە بیرچوو با نوێژەکەی بکا کاتێك بیری کەوتەوە چونکە ئەوە کەفارەتە بۆ نوێژەکەی.
تێبینی: باشە وای دابنێ نوێژی (الجمعة)مان بیرچوو
نەچوین بۆ جەماعەت و بۆ وتار!
کە بیرمان کەوتەوە چەند ڕکات بکەین؟
ئێ حەتمەن ئەو نوێژە دەکەی کە بیرت چووە.
ئێ ئەو نوێژەی کەبیرت چووە بیکەی چەند ڕکاتە؟
ئێ ئەو نوێژەی من بیرم چووە (دوو)ڕکاتە.
کەواتە (دوو)ڕکات دەکەم.
(صحیح مسلم/رقم:684).
(صحیح بخاري/رقم:597).
بۆیە موسڵمانان نوێژی (الجمعة) بچی بۆ جەماعەت یان نەچی جا لەبەر هەر عوزرێك بێ. (نەخۆش)بی یان لە(سەفەر)
بی یان بۆ(ئافرەتان)کە لە ماڵەوەن هەر (دوو)ڕکاتە.
هەموو صحابەکان پێغەمبەریان بینیوە کە دوو ڕکاتی کردووە
کەواتە ئێمەش دوو ڕکات دەکەین.
بۆیە ئاگادار بن موسڵمانان بە قسەی مەلایە گومڕاکان نوێژی خۆتان بەتاڵ مەکەنەوە...
الله لە تاوانەکانمان خۆش بێ
الله لە کەم و کورتیەکانمان ببورێ
الله زیاتر فێرمان کا اللهم آمین
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته...