سودەکانی گازۆ

تاڪـۆتایـی خوێنەربن زۆر بەسوودە

سووده‌كانى خواردنى گازۆ

1- ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.
2- سەرچاوەی پرۆتینەكانەو سیلینیۆم كاریگەری دژە ئۆكسانی تێدایە كە لە شێرپەنجەی خوێن مەین و نەخۆشی دڵ و وەستانی میشك دەتپارێزێ.
3 -گازۆ به‌وه‌ جیاده‌کرێته‌وه‌ بڕێکى زۆر چه‌ورى ته‌ندروست‌ و به‌سودى تێدایه‌.
4- كۆئه‌ندامه‌ ده‌ماره‌كان و ماسوولكه‌كان چالاك ده‌كات و هێز به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت.
5- ریگری لە چرچبوونی پێست دەکات و ڕووخسار بە گەنجی دەھێڵێتەوە.
6- بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کە بەردی میزەڵدانیان هەیە و دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی.
7- بڕێكی زۆر كانزای مس لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەسودە بۆ ڕەش بونەوەی ڕەنگی قژ ،ئەم كانزایە هۆكار دەبێت بۆ گۆڕینی تیرۆزین بۆ میلانین.
- سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین بی و ترشی بانتوسینیك و سیامین و نیاسین و كانزای ئاسن بەسودە بۆ چارەسەری كەمخوێنی.
9- بڕێكى باش ئاسن به‌له‌ش ده‌دات و مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشى كه‌مخوێنى كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
10- رێژەیەكی زۆری ترش و رەگەزی خۆراكی تێدایە بۆ تەندروستی ژنانى دووگیان و پاراستنی كۆرپەلە به‌سووده‌.
11- ڕێ له دروستبوونى ‌ به‌ردى زراو ده‌گرێت.
12- دەوڵەمەندی کازۆ بە ماگنیسیوم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدا.