قوتابخانەی ساحیبە خاتوون

قوتابخانەی ساحیبە خاتوون

• یەکێکە لە گەورەترین قوتابخانە ئیسلامییەکانى شارى دیمەشق، دواهەمین قوتابخانەیە کە لە دیمەشق لەلایەن بنەماڵەى (سەلاحەدینى ئەیوبی)ییەوە دروستکراوە، لەسەر مەزهەبی (حەنبەلى). 
• لە ساڵی ٦٢٨ی کۆچی/١٢٣١ی زایینی دروستکراوە.
• دەکەوێتە دەرەوەی قەڵاى شاری کۆنی دیمەشق، لە دامێنی چیای قاسیون لە ڕۆژهەڵات، لە ناوچەی ساڵحیە، لە ئێستادا لە گەڕەکی ڕوکن الدین (قوتابخانەی روکنیە)و لە ڕۆژئاواشەوە دەکەوێتە لای مزگەوتی شێخ (عبدالغنی النابلسی)، لە تەنیشت مزگەوتی (ئەبونور).
• لەلایەن (رەبیعە خاتوون)ەوە دروستکراوە، کە نازناوی (الصاحبە)ە، و بچووکترین منداڵی (نەجمەدین ئەیوب)ە.
• مزگەوتەکە بۆ شێخ (عبدالرحمن الناسح بن الحنبلی) دروستکراوە تا لەوێ وانە بڵێتەوە.
• قوتابخانەکە ناوی لێنرابوو (الصاحبە)، هەندێکیشیان دەیانگوت (الصاحیبیە)، هەندێکیشیان دەیانگوت (الصالحیە) یان (الناصحیە)، تێیدا وانەى فیقهی دەخوێنرا لەسەر مەزهەبی (حەنبەلى).
• ئەم خاتوونە، خواى گەورە لێى خۆش بێت، لە ساڵی (٦٤٣ی کۆچی) / (١٢٤٤ی زایینی) کۆچی دوایی کردووە و لە قوتابخانەکەیدا بەخاک سپێردراوە.
• ئەم قوتابخانە پارێزراوە لە دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکی پەروەردەیی خۆی.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شاری دیمەشق هەوڵیدا وەک قوتابخانە بیپارێزێت و بە کرێ دراوە بە وەزارەتی پەروەردەی سوریا.