پێنج سوودی گرنگی هەنار بزانە

پێنج سوودی گرنگی هەنار بزانە

هەنار یەکێکە لەو میوانەی دەیان سوودی گرنگی هەیە و پزیشکان رێنمایمان دەکەن هەرچی زووترە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دروست بکەین.
پێگەی فەرمی نەیچوڕاڵ نیوز تیشک دەخاتە سەر چەند سوودێکی گرنگی هەنار کە وامان لێدەکەن ئەو میوەیە بکەینە خواردنێکی سەرەکی ، لەوانە:-
- کاریگەری دژە شێرپەنجە
خواردنی هەنار رێگری لە دروستبوونی خانەکانی شێرپەنجە دەکات و دوورمان دەخاتەوە لە شێرپەنجەکانی پەنکریاس، کۆڵۆن، پڕۆستات و مەمک. ئەمەش وایکردووە ئەو خۆراکە بە یەکێک لە کاریگەرترین خۆراکە سروشتییەکان دابندرێت کە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت.
- تەندروستی دڵ
ئەگەر ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە رۆژانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بڕی 150 میلیلیتر شەربەتی هەنار بخۆنەوە، فشاری خوێنیان دادەبزێت. هەروەها هەنار یارمەتی چالاککردنی سووڕی خوێن دەدات.
- چالاكکردنی یادگا
ئەو کەسانەی دووچاری بیرچوونەوە دەبن پێویستە رۆژانە شەربەتی هەنار بخۆنەوە چونکە وەک هێورکەرەوەی دەروونی کاردەکات و یارمەتی بەهێزکردنی بیری مرۆڤ دەدات.
- دژە هەوکردنە
هەنار یارمەتی جەنگی لەش بەرامبەر بە هەوکردنی هەناو و ریخۆڵە دەدات، ئەو بەشەشی لەهەنار بۆ ئەو مەبەستە سوودی زۆرە، رۆنی دەنکەکانییەتی.
- سوودی وەرزشی
هەنار بە ڤیتامینەکانی ئەی، سی، بی و فایبە و کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و کالسیۆم دەوڵەمەندە، ئەمەش وایلێدەکات ببێتە سەرچاوەیەکی باشی ئەو کەسانەی رۆژانە وەرزش دەکەن. بۆیە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 15 شەربەتی هەنار دەخۆنەوە، وزەیەکی باشتریان دەبێت و چالاکتر یارییەکانیان ئەنجام دەدەن.