سودەکانی خواردنی لیمۆی کوڵاو

بەڕاستی سودەکانی خواردنی لیمۆی کوڵاو توشی سەرسورمانت دەکات! 
ئەو خۆراکانەی لەژیانی ڕۆژانەمان دەیانخۆین کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستیمان دەبێت، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی یەکجارزۆر ڤیتامینی و پێکهاتەی سودبەخشی تێدایە لیمۆ یەکێکە لەوخۆراکانەی دەبێت بەشیوەیەکی بەردەوام لە خواردنەکانمان بونی هەبێت.

سودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرمی لیمۆ

• کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات .
•لە توشبون بە پەتاو ڤایرۆس دەمانپارێزیت.
•وزەی لەش زیاددەکات .
•هەرس و توانای خۆراک ڕێکدەخات .
•ژەهری ناولەش لەناودەبات .
•ڕێژەی ترشی لەش ڕێکدەخات .
• پێستی روخسار باشتر و جوان دەکات .
• بۆنی دەم خۆشدەکات .
•ڕێگەیەکی تەندروستە بۆ لەدەستدانی کێش .
• باری دەرونی باش دەکات .
•لەخەمۆکی دەمانپارێزیت .
•لیمفە گرێکان بەهێزدەکات و لەش شێداردەکات .
•چارەسەری خێرا بۆ لەش فەراهەم دەکات .

ئامادەکردنی ئاوی کوڵاوی لیمۆ

•٦ لیمۆ بە توێکڵەوە لەناوەراستدا دەکەین بە دوولەتەوە و لەگەڵ ٣ پەرداخ ئاو تێکەڵی دەکەین و تا ئاوەکە دەکوڵێت دواتر ئاگرەکە بۆماوەی ٣ خولەک کزدەکەین و دواتر دایدەگرین .