--- برنج یەکێکە لە خواردنە سەرکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کوردی ، بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی دروست بوونی ورگ .
--- ئەم ڕێنمیانە گەر بتوانرێت جێ بەجێ بکرێت ئەوا بە ڕێژەیەکی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ :
١ --- لە ڕۆژێک دا یەک ژەم برنج بخورێت نەوەک دوو ژەم یا زیاتر .
٢ --- برنجی دەنک درێژ باشترە لە برنجی خڕ ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی کوردی باشترە لە برنجی سپی .
٣ --- بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێکی کەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی کانولا یا ڕۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە کەم بێت بنکڕ دروست نەکات و گەر بنکڕی لەگەڵ بوو . نەخورێت ، نابێت لە ڕۆنا بخێنرێت .
٤ --- پێش تێکردنی برنجەکە بە ( ١٠ --- ١٥ خولەک ) ؛ قاپێکی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت ، دوای تەواو بوونی زەڵاتەکە ئینجا برنج و شلەکە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەک بە یەکەوە.