ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كدا بۆ گۆڤاری" ئه‌زڤیستیا" وتویه‌تی" مرۆڤ ناتوانێت هه‌ست به‌تام بكات و ئه‌گه‌ر هه‌ستی بۆنكردنی له‌ده‌ستدابێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی بۆنیان له‌ده‌ستداوه ته‌نها %20 هه‌ست به تامی خواردن ده‌كه‌ن"
دكتۆر مۆشینكۆ ده‌شڵێت" چه‌ندین هۆكار هه‌یه كار له هه‌ستی بۆنكردن ده‌دات له‌وانه‌ش" هه‌وكردنی گیرفانی جیوبه‌كانی لوت، توشبوون به نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، نه‌خۆشی هه‌ستیاری، ژه‌هراوی بوون، دروستبوونی گۆشتی زیادده له لوتدا، نه‌شته‌رگه‌ری، گرفتی زگماكی، توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار".
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن بوون ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له ده‌رمان، ڕاهێنانه‌وه له‌سه‌ر بۆنكردنی مادده عه‌تریه جیاوازه‌كان و هه‌ندێكجار پێویست ده‌كات كه‌سه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت هه‌تا هه‌ستی بۆنكردنی بۆ بگه‌ڕێته‌وه"