نیشانەکانی بوونی کرم لە گەدەدا
کرمی گەدە کە دەگوازرێتەوە بۆ هەناو زۆرکات لە رێگەی خواردن و کەشوهەوای پیسەوە دەچێتە گەدەوە، کەسەکە توشی گرفتی تەندروستیی دەکاتەوە، بە جۆرێک زیان بە کرداری هەرسی دەگەیەنێت.
نیشانەکانی
دیارترین نیشانەکان بریتین لە:
- بوونی ئازارێکی توند لەسەرو گەدە.
- کەسی توشبوو هەست بە دڵەکزە دەکات.
- کاتێک نان دەخوات لە قورگ و سورێنچکیدا هەست بە سوتانەوە دەکات.
-هەست بە دڵ تێکهەڵاتن دەکات و هەندێک کات دەبورێتەوە.
- توشی ئاوسان دەبێت.
- هەست بەبێهێزی و سەرگێژخواردن دەکات.
-هەڵوەرینی قژ و لاوازبونی نینۆکەکان.
- لە حاڵەتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەی لێدەکرێت.
بۆ چارەی نەهێشتنی كرمی گەدە چەند ڕێگە چارەیەك هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. كوپێك شیرو كەوچكێك بۆدرەی گوێزی هیندی و دوو كەوچكە چاو زەیتی خروعی تێبكەن دوای تێكەڵ كردنیان بەیانی و ئێواران یەك كاتژمێر بەسكی برسی دەدرێت بە منداڵ، بۆ منداڵی بچووك یەك ساڵ تاكو سێ ساڵ یەك پیاڵەی پێ بدەن، لە سێ ساڵ گەورەتر یەك كوپی پێ بدەن بەیانی و ئێوارە.
2. پیاڵەیەك دەنكە كولەكەی خاو لە سێ كوپ ئاودا بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بكوڵێنەو دوایی بیپاڵێوە، دوو دەنك سیر پارچە بكەو وەك حەپ خواردن سیر بە كوپێك ئاوەكە بخۆوە، بەیانی و ئێواران كاتژمێرێك پێش نان بەكاردێت.
3. گەڵای داری هەنار یان توێكڵی هەنار، توێكڵی هەنارێك لە دوو كوپ ئاودا تا بیست خولەك بكوڵێنە دوواتر بیپاڵێوەو ئێوارەو بەیانی پێش نان بیخۆن، چارەسەری كرم و برینی گەدەو كێشەی قۆڵۆن دەكات.
4. كەوچكێكی زەڵاتە لە قەنەفل (مێخەك) ی هاڕاو بكەرە كوپێك ئاوی گەرم و بۆ ماوەی (15) خولەك و دواتر بخورێتەوە كاتژمێرێك پێش نان، ڕۆژی سێ جار تا یەك هەفتە.
5. كەوچكێكی زەڵاتە لە زەردەچەوەو كەمتر لە كەوچكە چایەك خوێ بكەرە كوپێك ئاوی شلەتێن جوان تێكی بدەن و بیخۆن پێش نان بە كاتژمێرێك ڕۆژانە دوو ژەم بەیانی و ئێواران.
6. دوو دەنک سیر + دە دەنک ناوکە کولەکە(القرع) + پیاڵەیەک شیر .
ئەم ڕێگایە بۆ منداڵان و بۆ گەوران گونجاوە لەجیاتی نانی بەیانی حەوت ڕۆژ بیخۆن.