ئەو ئایەتەی فرمێسکی لە چاوی پەیامبەری خوا ـ صلی الله علیە سلم ـ هێنایە خوارەوە

ئەو ئایەتەی فرمێسکی لە چاوی پەیامبەری خوا ـ صلی الله علیە سلم ـ هێنایە خوارەوە

[عبد الله ابن مسعود] ئەڵێ : پەیامبەری خوا ـ صلی الله علیە سلم ـ پێی وتم قورئانم بۆ بخوێنە ، منیش وتم : من بۆت بخوێنم لەکاتێکدا بەسەر تۆدا دابەزیوە ! ، وتی : پێمخۆشە لە کەسی ترەوە بیبیستم ، منیش (سوڕەتی نیسائم) بۆی خوێندەوە ، تاکو گەشتم بە : ﴿ فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ شَهِيدًا ﴾ ، لەو کاتەدا پەیامبەر ـ صلی الله علیە سلم ـ وتی : تەواو وازبێنە ، کەسێک لە تەنیشتمەوە ئاگەداری کردمەوە ، منیش سەرم بەرز کردەوە بینیم چاوەکانی پەیامبەر ـ صلی الله علیە سلم ـ خوڕەی فرمێسکیان دەهات.
﴿ دەبێت لە دواڕۆژدا دۆخی خەڵكى چۆن بێت كاتێك كە لە گشت گەلێکدا کەسێک ئەكەینە گۆڤاندەر بەسەریانەوە كە پەیامبەرەکانیانە ، وە ئەی [محمد صلى الله علیه وسلم] تۆش ئەكەین بە گۆڤاندەر بەسەر گەلەکەی خۆتەوە و كە ئاینەکەت پێ گەیاندوون ﴾ . [النساء : ٤١].