نھێنیەکانی ژیانی تاووس

نھێنیەکانی ژیانی تاووس

تاووس یەکێکە لە باڵندە جوان و سەرنج راکێشەکان و بە کلکە جوانەکەی بەناوبانگە ھەندێکیان رەنگاو رەنگن و ھەندێکیان رەنگیان سپییە و بە ئینگلیزی پێی دەگووترێت (pheasant).

جۆرەکانی تاووس

تاووس دوو جۆری ھەیە
تاووسی ھیندی (Pavo cristatus) کە لە نیمچە کیشوەری ھیندی دەژی .
تاووسی سەوز (pavo mutcus) لە وڵاتی بۆرما و ناوچەی جافا دەژی .
تاووس بەوە ناسراوە کە پۆپیتەیەکی جوانی ھەیە لەگەڵ دووباڵی گەورە و دوو قاچی درێژ و لەشی داپۆشراوە بە پەڕی رەنگاورەنگی جوان ، کلکە پانەکەی سەرنجراکێشترین بەشی تاووسە.

سووڕی ژیانی تاووس

مێینەی تاووس لە نێوان سێ تا شەش ھێلکە دەکات.
بۆ ماوەی ٢٨ – ٣٠ رۆژ لەسەر ھێلکەکەی دەنیشێت و تەنھا مێینەکە ئەم کارە دەکات و نێرەکەی لەم کارەی ھاوکاری ناکات . 
بێچووی تاووس لەماویە دوو مانگ قەبارەی نیو قەبارەی دایکی دەبێت.
لەتەمەنی دوو ساڵی تاووس دەگاتە قۆناغی پێگەیشتن.
تاووس لە نێوان بیست تا سی ساڵ دەژی .