خواردنی شلەی زۆر بە تام و چێژ بوو

ئەنەسی کوڕی مالیک ڕەزای الله ی لێ بێت دەفەرموێت:
پیاوێکی فارسی دراوسێی پێغەمبەری خوا بوو (ﷺ) خواردنی شلەی زۆر بە تام و چێژ بوو، خواردنێکی بۆ پێغەمبەری خوا(ﷺ) دروست کرد و پاشان هات تا دەعوەتی بکات. 
ئەویش فەرمووی: ئەمیش بێت-واتە عائیشە-؟ 
ووتی: نەخێر. 
پێغەمبەری خواش(ﷺ) فەرمووی: دەی منیش نایەم. 
کابرا ڕۆیشت و جارێکی تر گەڕایەوەو بانگی کردەوە. 
ئەمجارەش پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: عائیشەش بێت؟ 
ووتی؛ نەخێر.
پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: دەی منیش نایەم. 
پیاوەکە ڕۆیشت. جاری سێیەم گەڕایەوەو بانگی کردەوە. 
ئەم جاریش پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: ئەمیش بێت-واتە عائیشە-؟ 
فەرمووی: بەڵێ. لە سێیەم جاردا.
ئیتر هەردووکیان هەستان و بە هەڵپە کەوتنە ڕێ تا گەیشتنە ماڵی.
عن أنس بن مالك رضي الله عنه : أنَّ جَارًا لِرَسولِ اللهِ ﷺ فَارِسِيًّا كانَ طَيِّبَ المَرَقِ، فَصَنَعَ لِرَسولِ اللهِ ﷺ، ثُمَّ جَاءَ يَدْعُوهُ، فَقالَ: وَهذِه؟ لِعَائِشَةَ، فَقالَ: لَا، فَقالَ رَسولُ اللهِ ﷺ: لَا، فَعَادَ يَدْعُوهُ، فَقالَ رَسولُ اللهِ ﷺ: وَهذِه؟ قالَ: لَا، قالَ رَسولُ اللهِ ﷺ: لَا، ثُمَّ عَادَ يَدْعُوهُ، فَقالَ رَسولُ اللهِ ﷺ: وَهذِه؟ قالَ: نَعَمْ، في الثَّالِثَةِ، فَقَاما يَتَدَافَعَانِ حتَّى أَتَيَا مَنْزِلَهُ".
📙صحيح مسلم٢٠٣٧•