فەزڵ و گەورەیی شام لەچەند حەدیسێکی پێغەمبەری خوادا

فەزڵ و گەورەیی شام لەچەند حەدیسێکی پێغەمبەری خوادا ﷺ

فەرموودەکان خۆیان دەدوێن کە چ فەزڵێکی نەبڕاوەی هەیە خاکی ئیمانداران و موسڵمانان و موجاهیدانی موەحید و ئەهلی سوننە و تەوحید و ئیمانە , زەوی و خاکی سەرەتا و کۆتاییە بەدرێژایی مێژووی ئیسلام تا قیامەت، مەشخەڵی ڕێیە , الله عزوجل زامنی پاراستنی داوە,
بزانە پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ لەم بارەیەوە چی دەفەرمووێت:
ــــ 
١- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: خۆشی و كامەرانی بۆ شام و خەڵكەكەی، مەلائیكەتەكانی الرحمن باڵەكانیان بەسەریدا ڕاخستووە.
(تا پارێزراو بن لە شیرك و تیاچوون).
ـــــــــــــــــــ
٢- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: حاڵ وای لێدێت موسڵمانان دەبنە چەند لەشكرێك، لەشكرێك لە شام، وە لەشكرێكی تر لە یەمەن و لەشكرێكی تر لە عێراق، (ابن حوالە) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆم دیاری بكە لەگەڵ كامیان بم ئەگەر كەوتمە ئەو كات و سەردەمە؟ 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بچۆ بۆ شام چونكە لەسەر زەویدا هەڵبژاردەی خوایە و چاكترین هەڵبژاردە لەبەندەكانی دەچنە ئەویێ، ئەگەر هەر نەتاندەویست بچن بۆ ئەوێ‌ بچن بۆ یەمەن و هەركەسە و لە چاڵگەی ئاوی خۆی بخواتەوە و ئاژەڵەكانی لێ‌ ئاوبدات چونكە خوای گەورە خۆی كەفالەت و زەمانەتی پاراستنی شام و خەڵكەكەی داومەتێ‌.
(لە دەست بەسەراگرتنی کافران و موشریکان و بێبڕوایان بەسەریاندا بەوەی هەموویان لەناو ببات).
٣- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: لە خەونمدا بینیم عەموودی كتێبەكە لە ژێر پێخەفەكەمەوە دەرهێنرا و بە چاو تەماشام دەكرد بینیم نورێكی درەوشاوە بوو بردرا بەرەو شام جا لەكاتی ڕوودانی فیتنەكاندا ئیمان لە شامە.
٤- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ئەگەر هەر كاتێك #خەڵكی شام خراپبوون ئەوا خێر و چاكتان تێدا نیە (بەوەی لەوێ‌ دانیشن یان بۆی بچن) بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتەكەم لەسەر حەق سەرخراون بەسەر دوژمنانی دیندا ئەو كەسانەی پشتیان بەر دەدەن هیچ زیانیان پێ‌ ناگەیەنێت هەتا قیامەت هەڵدەستێت.
٥- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: بەردەوام خەڵكی ڕۆژئاوا سەرخراون هەتا قیامەت هەڵدەستێت. (مەبەست بە ئەهلی ڕۆژائاوا بریتیە لە شام چونكە دەكەونە لای ڕۆژئاوای باكور سەبارەت بە مەدینەوە چونکە پێغەمبەری خوا لەشاری مەدینەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیاریدەکرد هەروەك ٳبن تەیمیە و ئیمامی ئەحمەد فەرمویانە).
٦- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا ﷺ پاڕایەوە و فەرمووی خوایە بەرەكەت بخەرە (صاع)
(كە دەفرێكە 4 مشت دەگرێت) وە بەرەكەت بخەرە
(مُد) مانەوە (ئەمیان مشتێكە)، وە بەرەكەت بخەرە شام و یەمەنمان، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ عێراق یش؟ فەرمووی: قۆچ و شاخی شەیتان لەوێیە و فیتنەش مەوج دەدات وە ڕەق و زبری لە ڕۆژهەڵاتدایە.
٧- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: لە ئاخیر زەماندا ئاگرێك دەردەكەوێت لە (حضر موت) خەڵكی كۆدەكاتەوە وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی چیمان پێ‌ دەكەیت؟
فەرموی: بچن بەرەو شام.
٨- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: بارگەو مۆڵگەی موسڵمانان لە ڕۆژی كوشتارەكەدا لە (غوطة)یە لە تەنیشت شارێكەوەیە پێی دەوترێت (دیمەشق) لە چاكترین شارەكانی شامە.
پێغەمبەری خوا ﷺ لەڕیوایەتێكی تردا دەفەرمووێت:
لە ڕۆژی كوشتارەكەدا بارگە و مۆڵگەی موسڵمانان لە زەوی و شوێنێكە پێی دەڵێن (الغوطة) شارێكی تیایە پێی دەوترێت (دیمەشق) لە چاكترین جێگای موسڵمانانە لەو ڕۆژەدا.
(ئەمەش وەك لە فەرموودەی تردا هاتووە دوای ئەو هودنەیەیە كە لە ئاخیر زەماندا موسڵمانان لەگەڵ ڕۆمەكاندا دەیبەستن و ڕۆمەكان هودنەکە دەشكێنن و لە ژێر 80 ئاڵا هێرش دەكەنە سەر موسڵمانان كە هەر ئاڵایەكیان 12 هەزار سەربازی لەگەڵە, ئەو كات موسڵمانان لەوێ‌ كۆدەبنەوە بۆ كوشتاری ڕۆم.
٩- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: كاتێک جەنگ و شەڕ و كوشتار ڕوودەدات خوای گەورە لەدیمەشقەوە كۆمەڵێك دەنێرێت لە مەوالین (لەوانەی عەرەب ئازادی كردوون) لە چاكترین سوارچاكانی عەرەب و شارەزاترینیانن بە چەك، خوای گەورە دینیان پێ‌ پاڵپشت دەكات. (ئەمە ئەو كاتەیە كە موسڵمانان لەگەڵ ڕۆمەكاندا بە جەنگ دێن.)
١٠- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: لە ئاخیر زەماندا عیسای كوڕی مەریەم ﷺ لە لای منارە سپییەكەی رۆژهەڵاتی دیمەشق دادەبەزێت.