ئادابەکانی نوێژی جەژن

ئادابەکانی نوێژی جەژن

• خۆشووشتن و بۆن لە خۆ دان پێش چوونە مزگەوت ، یا ئەنجامدانی نوێژەکە . 
• سوونەتە نوێژەکە دوای رۆژھەڵاتن بە ماوەیەک ئەنجامبدرێت ، زانایان ١٠ – ٢٠ خولەکیان داناوە دوای رۆژھەڵاتن. 
• نان خواردنی بەیانی بخەرە دوای نوێژی جەژن . 
• بەرێگەیەک بڕۆ مزگەوت یان شوێنی نوێژ و بە رێگەیەکی دیکە بگەڕێیەوە ماڵەوە ، چونکە ئەم سوونەتی پێغەمبەرمانە(د.خ). 
• وا باشە ئافرەتان و منداڵانیش بەشداری لەم نوێژە بکەن ، واجب نییە بەڵام موستەحەبە . 
• دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن ، مانەوە بۆ وتاری جەژن . 
• واباشە رۆژی جەژن خواردن و خواردنەوە بخۆی بە رۆژوو نەبیت .