سیفەتەكانی پێغەمبەر عیسی (عليه السلام)

فیتنەی مەسیحی دەججال

سیفەتەكانی پێغەمبەر عیسی (عليه السلام)

پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی:
وە هەر كافرێك بای (فوو)ی، یاخود بۆنی هەناسە دانەوەی عیسای پێ‌ بگات یەكسەر دەمرێت، وە بای هەناسەكەی لەو شوێنە دەوەستێت كە بینینی تێدا كۆتایی دێت، واتە چەندە چاوی بڕ بكات ئەوەندەش نەفەسەكەی دەڕوات، وە تا ئەو سنورەش كافران دەمرن لە دەوری. 
وە لە نێوان من و ئەودا ـ واتە (عیسی)ـ هیچ پێغەمبەرێك نییە، وە ئەو لەئاسمان دادەبەزێت، جا كە بینیتان بیاناسن: پیاوێكی مام ناوەندییە لە نێوان سوری و سپی دا.
لە دوو پۆشاكی ڕەنگ بەرەو زەرد دایە. دەڵێی ئاوی لێ‌ دەتكێ‌ ئەگەر ئاویشی بەر نەكەوتبێت.
وە پێشەواكەی موسڵمانان پاشەكشە دەكات بەرەو دواوە بۆ ئەوەی عیسی ـ علیه السلام ـ بێتە پێشەوەو پێشی دەڵێت: فەرموو وەرە نوێژمان بۆ بكە!.
عیسی دەستی لە ناو شانی ئیمامەكە دادەنێت و پێی دەفەرمووێت:نەخێر پێشەوا لە خۆتانە، ئێوە هەندێكیان لە سەر ئەوانی ترتان پێشەواو ئەمیرن. ڕێزی خوایە بۆ ئەم ئوممەتە.فەرموو خۆت پێشكەوە. وە ئیمامەكە پێش نوێژیان بۆ دەكات.