هۆکاری سەرەکی برینی گەدە

‎ئایا ئەزانی ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی برینی (قرحة)ـی گەدەو دوانزەگرێ بە ڕێژەی زیاتر لە ٪‏ ٨٠—٩٠ بریتیە لە بەکتریای H.Pylori و گروپی دەرمانی ئازار شکێنی NSAID وەک پرۆفین ، ڤۆڵتارین، پۆنستان ، ناپرۆکسین، ھتد

نیشانەكانی برینی گەدە

یەكەم: ئازاری سنگ و پشت، ئازار لە بەشی دواوە یان سنگدا دروستدەبێت، برینەكە بەناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاودەبێتەوەو ئازارەكەی زیاتر دەكات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی لەتكردنی ناوپۆشی گەدە ئازارێكی توند دروستدەكات.
دووەم: هەبوونی خوێن لەكاتی ڕشانەوە یان پیسایی، برینی گەدە ڕشانەوە دروستدەكات و لەئەنجامدا خوێنبەربوونێكی توند دروستدەبێت كە ڕەنگی مەیلەو قاوەییە. لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت و ڕەنگی پیسایی ڕەش دەبێ، ئەمەش نیشانەی تێكەڵبوونی خوێنی برینی گەدەیە بە پاشەڕۆوە.
سێیەم: قوڕسبوونی سك، لەكاتی دروستبوونی برینی گەدەدا هەست بە قوڕسی گەدەت دەكەیت، وەكو وایە بڕێكی زۆر خۆراكت خواردبێت.
چوارەم: دڵەكزێ‌، بەهۆی ئەوەی برینی گەدە بەردەوام بە ترش تەڕدەكرێن زۆركات ئازارێكی توند دروستدەكات و ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچك و بەمەش دەوترێت دڵەكزێی درێژخایەن، چەند نیشانەیەكی تر وەكو قرقێنەلێدانی زۆر، ئاوسان، نەمانی ئارەزووی خواردن.
پێنجەم: بەدهەرسی زیاد دەكات، برینی گەدە دەتوانێت ئازاری ترسناك و بەدهەرسی دروستبكات، بۆ ژەمی داهاتوو دەبێتە هۆی قرقێنەلێدان.
شەشەم: هێڵنجدان، بەهۆی ناهاوسەنگی دەردراوەكانی هەرس، هەستێكی سووك دروستدەبێت بۆ هێڵنجدان بەتایبەتی لە بەیانیانداو بە گەدەی بەتاڵ.