متمانە بە زۆری کردەوەکانت مەکە، چونکە تۆ نازانیت لێت قبوڵ دەکرێت یان نا

 ابن عون رحمە الله فەرموویەتی:
 متمانە بە زۆری کردەوەکانت مەکە، چونکە تۆ نازانیت لێت قبوڵ دەکرێت یان نا، وە ئەمین مەبە لە تاوانەکانت، چونکە تۆ نازانیت تاوانەکانت الله لێیان خۆشبووە يان نا ، چونکە کردوەکانت نادیارن لە تۆ نازانیت الله تعالی چی بە کردەوەکانت دەکات !
« لێت وەر دەگرێت یاخود نا ! »
-
ابراهیم النخعي رحمە الله گریا لە کاتی مردنیداو فەرمووی : چاوەڕێی نێردراوی پەروەردگارم ( ملك الموت ) نازانم کە مژدەم پێ دەدات بە بەهەشت یاخود بە ئاگر.
-
وە یەکێکی تر لە سەلەف لەکاتی سەرە مەرگدا توشی ترس و بێ ئارامی بوو و پێی وترا بۆوا دەترسی و بێ ئارامیت؟ فەرمووی : ئەمە ساتێکە کە نازانم بەرەو کوێ ئەبردرێم .
« بەهەشت یاخود دۆزەخ »
-
وە یەکێک لە هاوەڵان بە هەمان شێوە لە کاتی سەرە مەرگدا توشی ترس هات و پرسیاری لێکرا دەربارەی ترسەکەی و ئەو حاڵەی تێیدایە ئەویش فەرمووی : الله تعالی دوو مشتی لە دروستکراوەکانی هەڵگرتووە یەکێکیان بۆ بەهەشت یەکێکیان بۆ جەهەننەم وە من نازانم لە کامەیانم !
-
إبن رجب دەڵێت : هەر کەسێک تێڕابمێنێ و بە حەق تێبفکرێت لەوەی باسمان کرد ئەوا توشی قەلەقی و ڕاڕایی دەبێت (( چونکە بەردەوام قەلەقی ئەوەیە کەئایا دوای مردن بەرەو کوێ دەبردرێت ؟ ))
بەڕاستی بەنی ئادەم توشبووە بە کۆمەڵێک مەترسی و بارودۆخی تۆقێنەر لەوانە مردن و ترس و سامناکی گۆڕ و بەرزەخ و ناڕەحەتی و مەترسییەکانی وەستان لە ساحەی مەحشەر و پردی صراط و وە کاتی میزان و کێشانەی کردوەکان ، وە گەورەتر لە هەموو ئەم ترسانە وەستانە لە بەردەست الله عزوجل دا و وە چوونە ناو ئاگرە، وە دەترسێت لەسەر نەفسی لەوەی تاهەتایە لە ئاگردا بمێنێتەوە بەوەی پێش مردنی ئیمانەکەی لێبسەندرێت (( پەنا بە الله بەکافری بمرێت ))
بەڕاستی کەسی ئیماندار هەرگیز ئەمین نابێت لە هیچ شتێک لەم حاڵ و بارودۆخە سەختانەدا
أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ . سورة الاعراف اية ٩٩
تێڕوانین و بیرکردنەوە لەم شتانەی بەنی ئادەم پێیدا تێپەڕ دەبێت وا دەکات لە ئینسان کە هەرگیز ئیقراری نەبێت و دڵنیایی نەبێت بەڵکو بەردەوام لە ترس و دڵە ڕاوکێی دوای مردندا بێت.
مجموع رسائل إبن رجب 
الله المستعان