به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆری دژه ئۆكساندا به‌سووده بۆ پاراستنی له‌ش له‌گرفت و كێشه ته‌ندروستییه‌كان، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌وكردن ده‌كات و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌شێرپه‌نجه، وه‌ره‌می مه‌مك، سیه‌كان ، پرۆستات، گه‌ده.
به‌وپێیه‌ی مه‌گنیسیۆمی زۆره به‌سووده بۆ باشتركردنی گرفته‌كانی میزه‌ڵدان، چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی فشاری خوێن، رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر، پاراستنی ته‌ندروستی ئێسك و به‌هێزكردنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گرفته‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت.
به‌پێی زانیارییه نوێیه‌كان خواردنی ده‌نكه كوله‌كه هاوكاره له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا له‌هه‌ندێ لهتوشبواندا و توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستوه كههاڕاوی ده‌نكه كولهكهش به‌سووده بۆ راگرتنی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا .
باشترین سودی ده‌نكه كوله‌كه ئه‌وه‌یه كهزنكی زۆره و ئه‌مه‌ش به‌پیتی پیاوان زیاتر ده‌كات و كوالێتی تۆوی پیاوان باشتر ده‌كات، هاوكات ئه‌م تۆوه رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵی تێدایه كههاوكاره له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون بهقهڵهویی و نه‌خۆشی دڵ، باشتركردنی رێژه‌ی هۆرمۆنی تستۆستیرۆنی نێرینه به‌هۆی بونی دژه ئۆكسانهكانهوه.
ده‌نكه كوله‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود و كاریگه‌ره بۆ تربتۆفان و مه‌گنیسیۆم و زنك، كه‌هه‌موویان چه‌ند ره‌گه‌زێكی گرنگن هاوكارن له‌خه‌وتن به‌ئارامی و به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی باش و پشوودان.