ناوەڕۆک
{عیزەتی زانای ڕەبانی}
●سوفیانی کوڕی عویەینە رحمە اللە بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت: خەلیفەی ئومەوی هیشامی کوڕی عبد الملیک چوە کەعبە و بینی سالیمی کوڕی عبداللە ی کوڕی عومەر ڕەزاوڕەحمەتی اللەیان لەسەر بێت لەناو کەعبەدا یەو عیبادەت دەکات.
○وتی : ئەی سالیم چیت پێویستە داوای بکە لێم بابۆت جێ بەجێ کەم ؟
●سالیم فەرمووی:شەرم دەکەم لە ماڵی اللەدا بم و داوا لە جگە لەئەو بکەم
○هیشام چاوەڕێی کرد تادەرچو لەدەرەوە پێی ووتەوە چیت پێویستە ئەی سالیم لێمی داوا بکە بابۆت جێ بەجێ بکەم؟
●سالیم فەرمووی:پێداویستی دونیا یان ڕۆژی قیامەت؟
○هیشام ووتی هی دونیا !!
●سالیم فەرمووی:سوێند بە اللە دونیام لە خاوەنەکەی کە اللە یە سبحانەوتعالی داوا نەکردوە ئێستا چۆن لە کەسێکی داوا دەکەم کە خاوەنی هیچ نیە تیایداو خۆشی عەبدێکی خاوەندارە.
سير أعلام ( 4 ) ( 466 )