خۆزگە تەنھا خۆم بەقورئان سەرقاڵ ڪردایە

خۆزگە تەنھا خۆم بەقورئان سەرقاڵ ڪردایە..خۆزگە جگە لە قورئان خوێندن ھیچی ترم نەخوێندبایە.. {سفيان الثوري}.
"پەشیمانم لەوەی ڪە زۆربەی ڪاتەڪانم بەقورئان نەبردە سەر.."{ابن تيمية.}
"بەخوا ناگەنە لوتڪەی خواپەرستی تا خوداتان خۆشنەوێت.." ھەرڪەسێڪ قورئانی خۆشویست با بزانێت خودای خۆش دەوێت وخوداش ئەوی خۆش دەوێت..
                   {سفيان بن عيينة.}
"قورئان بخوێنن، چونڪە خودا ڪەسێڪ سزا نادات دڵی پڕ بێت لە قورئان.."
                   { أبو أمامة الباهلي.}
"ئەوەی دەیەوێت زانست فێر بێت ، با قورئان فێر بێت..چونڪە زانستی سەرتا وڪۆتایی تێدایە.."
                            { ابن مسعود.}
"ئەو ماڵەی قورئانی زۆر تێدا دەخوێندرێت پر دەبێت لە خێر وبەرڪەت بۆ ھەموو خانەوادەڪە وپڕ دەبێت لە فریشتەڪان..ئەو ماڵەی قورئانی تێدا ناخوێندرێت بەرەڪەت تێدا نامینێت ودەبێتە چێی شەیتان وجنەڪان"
                            { أبو هريرة.}
"ئەوەی منی بەرز ڪردەوە ئەم قورئانە بوو.."
                      { الأعمش.}
"ئەوەی قورئان وەرنەگرێت فەقیر وھەژارە..ئەوەی ھەردەگرێت دەوڵەمەندە ودوورە لە ھەژاری.."
                     { الحسن البصري.}
"ھەرچەندە قورئان زیاد بخوێنم بەرەڪەت زیاتر دەبێت لە ڪاتم ..ھەتا وام لێ ھات روژانە دە جوزم دەخوێند."
                          { أحد السلف.}
"جەند قورئان بخوێنیت، ئەوەندە ڪاری دونیات ئاسان تر دەبێت".
{إبراهيم بن عبد الواحد المقدسي.}
"ڪاتێ قورئانم زۆر دەخوێند فەرموودەڪانی خۆشەویست زیاتر تەدەگەیشتم.."
                  { الضياء.}
"ئەوانەی پێش ئێوە تێروانینیاو وابوو ڪە قورئان پەیامە رۆژانەیە .. بەشەو تێدەگەیشتن لێی وبەرۆژ ڪاریان پێ دەڪرد."
              { الحسن بن علي.}
"ئەگەر دڵت خاوێن بوو قەت تێر نابیت لە قورئان.."
                  {عثمان بن عفان}
"قورئان بخوێنن..چونڪە عەقل وھۆش وروناڪی وكانیاوی زانستی تێدایە.. " { ڪعب الأحبار.}

"چۆن ھەست بە نزیڪ بونەوەی خودا بڪەم؟؟بە قورئان وبە زانست.."
                        { ذو النون.}
"خۆشی لە سێ شتە: نوێژ وقورئان وزیڪر..ئەگەر ئەمەت دۆزییەوە بزانە مزگێنی بەروتا ڪراوەتەوە..ئەگەر ئەم سێ شتەت نەبوو یان ھەت بوو بەڵام خۆشی وچێژت لێ وەرنەگرت ئەوە بزانە دەرڪات لێ داخراوە.."
                 { الحسن البصري.}
"تەمەن ودڵ وماڵەڪانتان جوان وتەعمیر ڪەن بە قورئان.."
                             { قتادة.}
"دڵت وەڪ ھەگبەیە..ئەو ھەگبەیە پڕ بڪە لە قورئان.."
                           { ابن مسعود.}
"قورئان بخوێنن وڪاری پێ بڪەن ومندالەڪانتان فێر بڪەن..سبەی پاداشتی وەردەگرن و پرسیارتان لەسەری لێ دەڪرێت..قورئانتان بەسە وەڪ یادەوەرییەڪ.."
                    { عبد الله بن عمر.}
"ئەگەر دەتەوێ خۆت بەراورد بڪەی لە گەڵ پیاو چاڪان..بزانە قورئان چەند خۆشەویستە لە لات.."
                     { ابن القيم.}
اللهم اجعل القرآن العظيم ربيع قلوبنا ونور صدورنا وذهاب همومنا وغمومنا 
اللهم اجعلنا من اهل القرآن