شيعر و دەعوە

{شيعر و دەعوە}

●پێش هەموشتێک شیعر باشی هەیەو خراپی هەیە ، وەباشی ئەوەیە ڕاستەوخۆ گوزارشت لە هەر شتێک دەکات کە قورئان و سونەت ڕای گەیاندوە.
●وەخراپی ئەوەیە ڕاستەوخۆ گوزارشت لەشتێک دەکات کە قورئان و سونەت قەدەغەیان کردوە
●وەجۆرێکی تری خراپی بریتیە لەوەی ، روکەشی ناگونجێ لەگەل قورئان و سونەت یان پێچەوانەیە تی یان شەهوەت بازی لەخۆی دەگرێ ،ئەم جۆرە با تۆ تەفسیری باشیشی بۆ بکەیت هەردروست نیە بیخوێنیتەوە بەناوی دینەوە بۆ خەڵکی لەکاتێکد دەبینی کە چاوش و لۆتیەکان کردویانەتە گۆرانی و بەحەرامی دەیڵێن بە سەر بەژن و باڵای ئافرەتاندا.
●وە بەم شێوەیە دەچیتە قاڵبی ئەو جۆرە کەسانەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی پێداو ( والشعرآء يَتَّبِعُهُمُ الغاوون ).
○واتە:-شاعیرەکان ئەوانەن کە کەسانی لاڕێ بوو بە شوێنیان دەکەون.
○هاوەڵی بەڕێز ابن عباس دەفەرمێت:واتە گومڕاکانی جن و ئینس 
وەرسول اللە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەبارەیانەوە دەفەرمێت :
●( لَأَنْ يَمْتَلِئَ جَوْفُ أَحَدِكُمْ قَيْحًا خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَمْتَلِئَ شِعْراً ) . رواه البخاري
○واتە گەر یەکێ لە ئێوە ناودەمی پڕ بێت لە کێم و جەراعەت باشترە لەوەی پڕ بێت لە شیعر.
●پاشان دەفەرمێت(أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ)
هاوەڵی بەڕێز ابن عباس لە تەفسیریدا دەفەرمێت :نابینن ئەوان بە هەمو شێوەیەکی بەتاڵ و لەغو شیعر تان بۆ دەڵێن
○ئیمامی ضە حاک دەفەرمێت:-لەهەموو هونەرێکی قسەکردن و دوان بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی
○وە ئەمیری ئیمانداران عومەر ڕەزاو ڕەحمەتی الله ی لەسەر بێت نوعمانی کوڕی عەدی کوڕی نەضرەی کردە والی شاری میسان کاتێک زانی شیعر دەخوێنێتەوە و شیعرێکی ئەوی پێگەیشت لای دا لەویلایەت 
●( وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لاَ يَفْعَلُونَ) هاوەڵی بەڕێز إبن عباس دەفەرمێت : زۆربەی قسەیان درۆیەو خۆیان جێ بەجێی ناکەن.
●پاشان دەفەرمێت 😞 إِلاَّ الذين آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصالحات وَذَكَرُواْ الله كَثِيراً ) الشعراء
○واتە جگە لە ئەوانەیان نەبێت کە ئیماندارن و ذكر ی اللە زۆر دەکەن لەووتەکانیاندا و بە ئایات و فەرمودە دەی نەخشێنن، یاخود شیعرەکانیان بەو شێوەیە.
●پاشاندەفەرمێت: ( وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا )،
○ هاوەڵی بەڕێز ابن عباس دەفەرمێت:واتە بە شیعرەکانیان ئیسلام سەردەخەن 
وەئیمامی قەتادە دەفەرمێت :-وەک هاوەڵی بەڕێز حسانی کوڕی ثابت ڕەزاو ڕەحمەتی الله ی لەسەر بێت کەرسول الله صلى الله عليه وسلم پێی فەرموو :ئەی حەسان بە شیعرەکانت هێرش بەکافر و موشریکەکان جبریل عليه السلام پشتیوانتە.
▪︎کەواتە ڕێگەپێدانی شیعر لەدەعوەشدا بەم جۆرەیە نەوەک تۆ هەمو دەعوەکەتی لەسەر بینا بکەیت 
▪︎وە بۆ شیعر خاشع بیت و بگری بۆ ئایەت نا
▪︎وە شعرانێک بێنیت کە روکەشی واتاکەی دژی شەرع بێت.
▪︎وەواز بێنیت لە دەعوە کردن بە کەلامی الله و رسول زیاتر دەعوەت بە شیعر بێت.
●اللە سبحانەوتعالی دەفەرمێت بەرسول اللە اللە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ( وما علمناه الشعر وما ينبغي له ) واتە نە شیعرمان فێرکردوە نەبۆشی هەیە شا عیر بێت.
●وەرسول اللە اللە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمێت [عليكم بسُنَّتي وسُنَّةِ الخُلَفاءِ الرَّاشِدينَ المَهْدِيِّينَ، عَضُّوا عليها بالنَّواجِذِ].
○دەست بگرن بەسونەتی من و جێنشینە ڕێنمونی کراوەکانمەوە لەدوای خۆم بەددانەکانی دواوەتان توند بیگرن،،نەی فەرمووە دەست بگرن بە شیعرەوە.
○وە نەهاتوە هەرگیز رسول اللە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە ووتارو وانەدا شعری خوێندبێتەوە و پڕ شعری کردبێت،،وەلەدوای خۆشی هاوەڵان شتی وایان نەکردوە و نەهاتوە .
●وەرسول اللە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمێت:تركت فيكم ما لن تضلوا بعده إن اعتصمتم به؛ كتاب الله وسنتی
○واتە دوو شتم تیا بەجێ هێشتون گەر دەستیان پێوە بگرن هەرگیز گومڕا نابن کە ئەوا نیش قورئانی اللە و سونەتی خۆمن،، نەی فەرموو شیعرە و چیرۆک 
▪︎داواکارم لە اللە سبحانەوتعالی هیدایەتی هەموو لایەک بدات بۆ حەق.