چۆن بڕیارێکی ڕاست و دروست دەدەیت !
ھەندێک جار مرۆڤ رووبەروی ھەندێک کێشە دەبێتەوە کە پێویست دەکات لەسەری بڕیارێکی خێرا و دروست بدات، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت سوود لە خاڵانە وەربگریت :
• ھەست کردن : لەم حاڵەتە پێویستە مرۆڤ بە خێرایی لە حاڵەتەکە بگات، بێ ئەوەی زۆر بیر بکاتەوە و شیکردنەوەی بۆ بکات .
• دووربینی : مرۆڤ دەبێت لەھەندێک حاڵەت دووربین بێت و پێشبینی حاڵەتەکان بکات پێش ئەوەی رووبدات، واتا خوێندنەوەی پێش وەختەی بۆ رووداوەکە ھەبێت .
• بیرکردنەوەی رەخنەگرانە: لەم حاڵەتە مرۆڤ دەبێت بە چاوێکی رەخنەگرانە سەیری بابەتەکە بکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی لۆژیکی بڕیار بدات و دەبێت بزانێت چوون رووداوەکان بەیەکەوە گرێ دەدات.
• زیرەکی سۆزداری : مرۆڤ بۆ ئەوەی بڕیارێکی راست و دروست بدات پێویستە لەسەری توانای و خوێندنەوەی ھەبێت بۆ لایەنی سۆزداری کەسانی بەرامبەری، و ئەم لایەنەش بقۆزێتەوە بۆ بڕیاردان.
• دان بەخۆ داگرتن: مرۆڤ بۆ ئەوەی بڕیارێکی دروست بدات پێویستە لەسەری کۆنترۆلی لایەنی سۆزداری خۆی بکات و بەدوای ھەوەسی خۆی نەکەوێت، پێویستە لە بڕیارەکانیدا لایەنی عەقڵی سەنگی مەحەک بێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی راست و دروست بدات.