لای هاوسەرەکەت جوانی مەکە !
- لەلای پیاوەکەت باسی کچ و ئافرەتیتر مەکە بە جوانی و زیادەڕۆی مەکە لە وەسفکردنی , چونکە لەوانەیە دڵی بۆی بڕوات یان یەکێک لەو سیفەتانەی کە تۆ باسی دەکەیت لە تۆ کەم بێت و لەودا هەبێت , ئەمەش وادەکات خۆزگە بەوە بخوازێت تۆش وابیت.
- لەلای خاتوونەکەت بە شان و باڵی پیاو و کوڕیتر هەڵمەدە، چونکە لەوانەیە تۆ کەمتەرخەم بیت لە هەندێک ڕوو ئەوەش وادەکات کاردانەوەی هەبێت جا یان دڵتەنگ دەبێت یان قسەیەک دەکات دەبێتە دەمەقاڵیتان.
بەم کارەت زەرەر دەکەی وەک ئەوە وایە خوانێک بڕازێنیەوە و پێشکەشی هاوسەرەکەتی بکەیت !.
هەر چەندە دەبێت جوانترین و باشترین کەس لەلات هاوسەرەکەت بێت کارێکی هەڵەیە کەسێکت لە هاوسەرەکەت پێ جوانتر و باشتر بێت.
ئەو شاژنتە و پادشاتە کەواتە لەبەر چاوتا لە هەموو کەسێکت پێ جوانتر و باشتر بێت و بە هەموو دونیای مەگۆڕەوە.