لیمۆی ڕەش

لیمۆی ڕەش

لیمۆی ڕەش و وشککراوە کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕە یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی لە درووستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ئامادەکردنی گۆشت یاخود مریشکدا، بەهۆی ئەوەی بۆنە خۆشەکەیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن ئارەزووی خواردنی ناکەن و لەهەر خۆراکێکدا هەبێت نایخۆن.
بەشێوەیەکی گشتی لیمۆی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر نەخۆشیە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات.
١- لیمۆ بەسڕە باشترین چارەسەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری دڵ دژی نەخۆشیەکان، سوڕی خوێن یەکدەخاتەوە و چالاکی دەکات.
٢- پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن لەدوای منداڵبوون لیمۆ بەسڕە بخۆن، چوونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی بەسوودی تێدایە.
٣- یارمەتی چوونەدەرەوەی بەکتریا دەدات لە کرداری هەرسدا، سەرجەم ژەهر و میکرۆبەکان لە بەشە جیاوازەکانی کۆدەکاتەوە دەیکاتە دەرەوە.
٤- لیمۆ بەسڕە باشترین پارێزەرە بۆ گورچیلە، بەهۆی توانایی لە ڕێککردنەوەی کرداری میزکردن، دەتوانیت وەک خواردنەوەیەک بیخۆیتەوە.
٥ - یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڤیتامین و کانزاکان لە لیمۆی ڕەشدا بوونی ڤیتامین دی و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددەی ریبوفلافینە، هۆکارێکە بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی خواردنیان بۆ ناخورێت بەسوودە.
٦- سەرەڕای ئەوەی ئارەزووی خواردن دەکاتەوە، بەڵام چەوری لەش دەتوێنتەوە بەهۆی بڕێکی زۆری ڤیتامین و کانزا.