سودەکانی ئاوی زەنجەفیل و لیمۆ

سودەکانی ئاوی زەنجەبیل و لیمۆ

شێوازی ئامادەكردنی

١. ئاو: نیو لیتر (سێ پەرداخ و نیو) بكوڵێنرێت .
٢. زەنجەفیل : تەڕ (دوو سێ پارچە یا قاشی تەنك) یا ووشك ( یەك كەوچكی چا) بكرێتە ناو ئاوی كوڵاتوەكە وە داپۆشرێت و دابنرێت تا سارد دەبێتەوە .
٣. ئاوی لیمۆ: دوای ساردبونەوەی ئاوی زەنجەفیل دەبێت یەك كەوچكی چێشت لە ئاوی لیمۆ بكرێتە ناو یەك پەرداخ لە ئاوەكە .
بەكارهێنانی : یەك پەرداخ پێش نان لە بەیانیان و ئێواران.

سودەكانی

١. توانەوەی چەوری وورگ و سمت و ڕان.
٢. چارەسەری بەرزی چەوری خوێن .
٣. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری گرفتەكانی گەدە و كۆلۆن وەكو ڕشانەوە ، ژانە سك ، غازاتی ناوسك ، خراپی هەرسكردن ، قەبزی
٤. چارەسەری خەستی خوێن : سوڕی خوێن چالاك دەكات و مەیینی خوێن دوادەخات .
٥. بۆ خۆپاراستن و چارەسەری شێرپەنجە .
٦. چارەسەری ئێش و ئازاری لەش و جومگەكان .
٧. بەهێزكردنی توانای بەرگری لەش : بەتایبەتی بۆ هەڵامەت ، كۆكە و التهابی لەوزەتەین .
٨. دژە میكرۆبی بەهێزە.
٩. چارەسەری ئارەق كردنەوەی زیادی لەش.
١٠. ڕێكخستنی پەستانی خوێن.

ئاگاداری

نابێت زەنجەفیل بەكاربهێنرێت لە:
١. كەسێكی زۆر لاواز و كە كێشی كەم بێت.
٢. نەخۆشی پڕكاری غوددەی ( ڕژێنی) دەرەقی.
٣. كەسانی لێقەوماو توشبو بە نەخۆشی دەروونی و دڵەڕاوكێ و توڕەیی .
٤. كەسانی نەخۆشی زیاد بونی لێدانی دڵ و دڵەكوتێ .
٥. نەخۆشێك دەرمانی دژ مەیینی خوێن وەردەگرێت .
٦. نەخۆشێك كە خوێن بەربونی هەیە