نەخۆشی خەمۆکی، نیشانەکانی و چارەسەری

خەمۆکیی نەخۆشییەکی دەروونییە کە دەبێتە هۆی غەم و بێزاریی بەردەوام و لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا.
زۆربەی کەسەکان هەندێک کات هەست بە بیزاریی و بێ تاقەتی دەکەن بە هۆی کێشەکانی ژیان یان لەدەستدانی کەسێکیانەوە، ئەمە ئاساییە، بەڵام ئەگەر هەست کردن بە بێزاری و بێ تاقەتی و بێ ئومێدیی لە چەند ڕۆژ یان چەند هەفتە تێپەڕی کرد کەواتە ئەو کەسە تووشی خەمۆکیی بووە.
نەخۆشیی خەمۆکی لەسەر بیرکردنەوە، هەست و ڕەفتاری ئەو کەسە کاریگەریی هەیە، ئەگەری تووشبون بە چەندین نەخۆشیی جەستەیی و دەرونی هەیە ، کەسانی خەمۆک لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەیاندا بێ توانا و بێ ئیرادە دەبن، بۆ تووشبوانی ئەم نەخۆشییە ژیان هیچ بەهایەکی نییە، خەمۆکیی نەخۆشییەکە هیچی کەمتر نیە لە شەکرەو پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی تر، لەبەر ئەوە لە کاتی هەستکردن بە نیشانەکانیدا پێویستە بەخێرایی چارەسەر بکرێت.

نیشانەکانی نەخۆشیی خەمۆکیی

لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی ئینستیوتی میللی تەندروستی دەروونی ئەمریکا، ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی خەمۆکیی دەبن نیشانەو دەرکەوتەی یەکسانیان نیە، ئەمانە چەند نیشانەیەکەی ئەو نەخۆشییەن.
- کێشە لە تەرکیزکردن و یادەوەری و بڕیارداندا.
- هیلاکی و کەمبونەوەی توانای لەش.
- هەستکردن بە تاوان و خۆ بچووک بینین.
- ڕەشبینی و بێ ئومێدبوون بەرامبەر داهاتوو
- نائارامی و شوێن گۆڕینی بەردەوا
- بێ خەویی، زوو هەستانی بەیانی یان زۆر خەوتن.
- لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو شتانەی کە خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشن.
- بێزابوون لە ژیان بە بەردەوامیی.
- زۆرخۆری و تووڕەبوون، یان کەمبونەوەی ئیشتیها.
- سەرئێشە، کەشەنگبونی ماسولکە و کێشەی هەرس.
- گریان بە بێ هیچ هۆکارێکی تایبەت.
نیشانەکانی خەمۆکیی لە منداڵان و گەنجاندا دەکرێت کەمێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی گەورە و بە تەمەندا جیاوازتر بێت
- دڵەڕاوکێ، تووڕەبون و دوورکەوتنەوە لە خێزان و کۆمەڵ.
- گۆڕانکاری لە شێوەی بیرکردنەوە و بەرنامەی خەو.
- کەمبونەوەی تێگەیشتن و تێکچوونی چالاکیی مێشک.

هۆکارەکانی تووشبون بە نەخۆشیی خەمۆکیی

بە گشتی هۆکاری تووشبون بە نەخۆشی خەمۆکیی پێکهاتەیەکە لە هۆکاری جێنەتیکی، جەستەیی، کۆمەڵایەتی و دەروونی.
لێرەدا ئاماژە بە هەنێک لە هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە دەکەین.
- گوێزەرەوە دەمارییەکان
ئەمانە کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی سروشتیی مێشکن و پەیوەنی ڕاستەوخۆیان بە خەمۆکی و خۆشحاڵی مرۆڤەوە هەیە.
- هۆرمۆنەکان
گۆڕانکاری لە ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی لەشدا دەکرێت ببێتە هۆی تووشبون بە خەمۆکیی.
خەمۆکی لەو کەسانەی کە خێزانەکەیان پێشینەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەگەری زیاترە. سنوردارکردنی تەمەن بۆ ئەم نەخۆشییە ڕاست نیە و هەموو تەمەنەکان ئەگەری تووشبونیان هەیە.

زیانەکانی نەخۆشی خەمۆکیی

خەمۆکیی نەخۆشییەکە دەتوانیت ببێتە هۆی دروستبونی کاریگەری ترسناک لەسەر ئەو کەسە و خێزانەکەی، لێرەدا باسی هەندێک لە زیانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکەین.
خەمۆکی دەبێتە هۆی : - ئالودە بوون بە ماددە کهولییەکان.
- ئالودەبون بە ماددە هۆشبەرەکان.
- نیگەرانی
- دروستبونی کێشە لە کارەکانی ڕۆژانەدا.
- دروستبونی کێشە بۆ خێزان.
- خۆکوشتن.
- زیان گەیاندن بە لەش، بۆ نمونە بریندار کردن.

چۆنیەتی ڕێگری لە تووشبون بە خەمۆکیی

تا ئێستا ڕێگایەکی دیاریکراو بۆ بەرگرتن بە خەمۆکیی بوونی نیە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵین
چارەسەری تووشبون بە نەخۆشیی خەمۆکیی بە دوو ڕێگا دەکرێت کە هەردوکیان پزیشک دەیکات.
- چارەسەری پزیشکی
چارەسەرە دژە خەمۆکییەکان چەند ماددەیەکن کە ڕێگری لە خۆمۆکیی دەکەن یان ئارامی دەکەنەوە .
- چارەسەری دەروونیی