خۆپاراستن لە نەخۆشی جیوب چۆن دەکرێ؟

٭٭خۆپاراستن لە نەخۆشی جیوب چۆن دەکرێ؟ نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چیە؟

٭٭٭جیوب ئەو جۆرە نەخۆشیەیە کە بەشێکی کۆمەڵگا لە ئێستادا بەدەستیەوە دەناڵێنن.

خۆپاراستن و ڕێنمایکردن

ـ پێویستە کەسی توش بوو بە جیوب خۆیان بپارێزن لە سەرمابون.
ـ پێویستە لەدوای خۆ شۆردن یان سەر شۆردن ڕاستەو خۆ خۆیان وشک بکەنەو، چونکە خۆ پاراستن وەکو دەرمان وەرگرتن ڕۆڵی خۆی دە بینێت.
ـ دەبێت کەسەکە دەمامک بکات لە کاتی خۆڵ بارین.
ـ دەبێت کەسە کە خۆی بە دوور بگرێت لەو جۆرە ئیشانەی کە تەپو تۆزی زۆرە وەک خاوینکردنەوەو ئیشی دارتاشی و ئیشی کاشی بڕین هتد......
چونکە لە ئەنجامی چونە ژوورەوەی تەپو تۆز بۆ ناو لووت دەبێتە هۆی پڕبونی گیرفانەکان و جیوبەکانی زیاتر دەبن.
ـ پێویستە کەسی توش بوو هەتا دە توانێت دەمی پاراو بێت بە ئاوو ئاو زۆر بخواتەوە، چونکە هەتا دەم تەڕ بێت و جیوبەکان تەڕ بنەوە ئەگەری زیاتر پاک بونەوەی جیوبەکان زیاتر دەبێت لە ڕوی دەردراوەکانی جیوب بۆ ناو لوت. ئەمەش وا دەکات ئاوسانی ناو چەوان و سەر ڕومەتەکانی کەسی توش بوو بە جیوب کەم بکاتەوە چونکە لە ئەنجامی ئەم پاک بونەوەیە هەوکردن کەمتر دەبێتەوە.

نیشانەکانی جیوب

ـ گیرانی لووت بۆ ماوەیەکی درێژ.
ـ ئاوی لووت.
ـ سەر ئێشە.
ـ هەڵئاوسانی ناوچاوان و بەردەم چاو.
ـ حەساسیەتی لووت.
ـ نەمانی خەوی شەونە بە هۆی لووت گیران.
ـ هەستکردن بە وشک بوونی ناو دەم بە هۆی ئەوەی بەردەوم کەسەکە بە دەم هەناسە دەدات.
ـ هەستکردن بە بۆنی دەم.
ـ نەمانی تامی خواردن لە دتمدا.
ـ نەمانی بۆنکردن.