هۆكارەكان
1. تەمەنی نائومێدی
كاتێك خانمان دەچنە تەمەنی نائومێدییەوە، %85ـیان عارەقی زۆر دەكەنەوە و هەست بە گەرمایەكی زۆر دەكەن.
2. شەكرە
ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، دەكرێت لە كاتی نزمبونەوەی شەكری جەستەیان ئەم نیشانەیەیان تێدا دەربكەوێت، بە رێنمایی پزیشك شەكری خوێنیان هاوسەنگ دەكەنەوە.
3. غوددەی چالاك
ئەو كەسانەی غوددەیان چالاكە، بێتابۆلیزم لەگەڵیدا چالاك دەبێت و عارەق دەكاتەوە، لەگەڵیدا چەند نیشانەیەكی دیكە لە كەسەكەدا دەردەكەوێت، وەكو خێرالێدانی دڵ، دڵەڕاوكێ، كەمخەوی و جەڵتەی دڵ.
4. شێرپەنجە
هەندێك جۆری شێرپەنجە هەن، كە یەكێك لە نیشانەكانیان عارەق كردنەوەی زۆرە، وەكو شێرپەنجەی گرێی لیمفاوی، خوێن، ئێسك و جگەر، تەنانەت دەكرێت لە كاتی چارەسەریشدا ئەم نیشانەیان تێدا دەربكەوێت.
5. هەستیاری
كاتێك هەستیاریت بە خواردن یان دەرمانێك هەیە و بەكارتهێنا، دەشێت عارەقی زۆر بكەیتەوە.