یاساکانی دادگای ڕۆژی قیامەت بزانە

یاساکانی دادگای ڕۆژی قیامەت بزانە
پێش ئەوەی بۆی بڕۆیت
1_مەلەفە ئاشکراکان :
﷽ ﴿ونُخرِجُ لَهُ يَوْمَ القِيامَةِ كِتابا يَلقاهُ مَنْشُورًا﴾...
واتە:
لەڕۆژیی دوایدا نووسراوێکی ئاشکرای دەدەینێ 
*2- ئامادەبوون لەژێر چاودێری توونددا :
﷽ ﴿ وَجَاءتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴾...
واتە:
لەگەڵ هەر نەفسێکدا گەیەنەر و شایەت هەیە 
*3-ستەملێکردن مەحاڵە :
﷽ ﴿وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾.. ...
واتە:
من ستەمکار نیم بۆ بەندەکانم 
*4- پارێزەر لەوێ نیە بەرگریت لێ بکات :
﷽ ﴿اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا﴾..
واتە: 
خۆت نووسراوەکەت بخوێنەرەوە ، تەنها خۆت لێپرسراوی خۆتیت 
*5- بەرتیل و خزم خزمێنە ناخوات :
﷽ ﴿يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ﴾...
واتە:
نە سامان و نە کوڕەکانت سوودت پێ ناگەیەنن
*6- ناوی لێکچوو ، هەڵە دروست ناکات :
﷽ ﴿وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا﴾...
واتە:
خوای تۆ لەبیریان ناکات 
*7- ملکەچ بوونی دەربڕین بە بڕیاری دەست :
﷽ ﴿فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيهْ﴾...
واتە: 
هەر کات ، بەدەستی ڕاست نووسراوەکەی وەرگرت ، ئەڵێ ها نووسراوەکەم بۆ بخوێننەوە .

*8- حوکمی غایب بوون و نەهاتن لەوێ نیە :
﷽ ﴿وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ﴾...
واتە: 
هەموویان لە بەردەممان ئامادە دەبن .
*9- پێداچوونەوە و دووبارەکردنەوە نیە :
﷽ ﴿مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ﴾...
واتە: 
قسە لای من جێگۆڕکێی پێ ناکرێت .
*10-شایەتی درۆ وجودی نابێت *
﷽ ﴿ يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ }...
واتە: 
لەو ڕۆژەدا زمان و دەست و قاچیان شایەتی لەسەر ئەوە دەدا کە ئەنجامیان داوە 
*11-هیچ شوێن دەستێک بزر نابێت و لەبیر ناکرێت 
﷽ { أحْصَاهُ اللَّهُ وَنَسُوهُ ۚ }
واتە: 
خوا پێی ئاگادارە و ئەوان لەبیریان کردووە .
*12- تەرازووی کردەوەکان زۆر ووردە*
﷽ {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسبين }
واتە:
تەرازووەکان دادەنێین بۆ ڕۆژیی دوایی ، هیچ کەسێک ستەمی لێ ناکرێت ئەگەر بەهێندەی تۆزقاڵێکیش بێت لە خەردەل هێناومانەو حسابی لەسەر دەکەین . 
ولاحول ولاقوة الابالله العلى العظيم