سودەکانی زرشک بزانە

(زرشک) پاكژکەرەوە و بە ھێزکەری جگەر

سودی بەری زرشک

١- وشکی دروست دەکات و چارەسەرە بۆ سکچونی درێژخایەن.
٢- دڵ و جگەر بە ھێزدەکات.
٣- مایەسیری خوێناوی چارە سەر دەکات.
٤- بۆ کلۆری ددان و بۆ نی دەم و ھەوکردنی پوك بە سودە.

سودی ڕەگ و لاسکی زرشک 

١- کۆ ئەندامی ھەرس و پاشکۆکانی ( وەك جگەر ) چالاك دەکات.
بۆ چارەسەری دەردە شاو ئەژنۆ ئێشە بەسودە، خوێن پاك دەکاتەوە و ئەوانەی جەستەو دەم و چاویان زیپکە دەکات بابەکاری بھێنن ، بۆ چارەسەری شەکرە بە سودە ، فشاری خوێن دادە بە زێنێت.

سودی گەڵا و گوڵی زرشک

« ئارەق کردنەوە و ئاوی لوت ناھێڵێت، بەرگری زیاددەکات چونکە بڕێکی باش ڤیتامین (C) تێدایە، جوینی گەڵای زرشک دەبێتە ھۆی پتەو بونی پوکی ددان، لەکاتی بونی ئازاری قورگ و کۆکە خەرخەرە بە چار گەڵا زریشك بکە.

زیانەکانی زرشک

 » بەکارھێنانی برێکی زۆری زرشک، منداڵدان دەوروژێنێت و ڕەنگە ببێتەھۆی لەبار چونی کۆرپەلە لەدایکانی سك پڕدا.