نوێژی چێشتەنگاو
ناسراو بە نوێژی (الاوابین )
الاوابین ئەوڪەسانەن ڪە ھەمیشە گوناھێڪیان ڪرد یەڪسەر تەوبە دەڪەن .
فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو
پێغه مبەر -صلى الله عليه وسلم - فەرمویەتی ڪەسێک پارێزگاری لەنوێژی چیشتەنگاو ناڪا مەگەر (الاواب )نەبێت.
الاواب واتە :زۆر گەڕانەوە بۆلای خوا .
ڪاتەڪەی لەدوای خۆر ھەڵاتن بە ئەندازەی ڕمێڪ دەست پێ دەڪات دوای دەرڪەوتنی خۆر، ھەتاپێش گەیشتنی خۆربە ناوەڕاستی ئاسمان واتە 10 دەقە پێش بانگی نیوەڕۆ
—باشترین ڪات ئەوڪاتەیە ڪە زۆرگەرم دەبێت ،ڪە دەڪاتە 2سعات پێش بانگی نیوەڕۆ ولله اعلم ....
ژمارەی رڪعاتەڪان له 2 رڪعات دەست پێ دەڪات ھەتا8 رڪعات بەشێوەی دوو ڕکعات دووڕکعات دەڪرێت ..
فەزڵەڪەی وەڪ ئەوەیەسەدەقەت بەرامبەر ھەر ئەندامێڪ لەئەندامەڪانی لاشەت ڪردبێت ..
وەبەنوێژی تەوبەڪاران ناسراوە .
ئەم نوێژە سونەتێڪی موئەڪدەیە.....