هەوێنی ئارامی دواڕۆژ (القیامة) چییە؟
خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت:-
(إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ) الأحقاف : ١٣
واتە: بێگومان ئەو كەسانەى كە وتویانە الله پەروەردگارمانە و پاشان لەسەر ئەو بیروباوەڕ و قسەیەى خۆیان ماونەتەوە، ئەوا هیچ مەترسییەكیان لەسەر نییە و هەر ئەوانیشن كە ئیتر خەم و خەفەت ناخۆن.
(أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ)
الأحقاف : ١٤
واتە: ئەوانە بەهەشتین و هەمیشە تێیدا دەمێننەوە، ئەمە پاداشتێكە كە بەوان دەدرێت بەهۆى ئەو كار و كۆششە بەنرخانەى كە لە دنیادا كردویانە.
#تەفسیری_تەوحید
سەرنجێك/ ئەگەر سەیر بکەین (الله جل جلاله) ئیمان هێنانێکی ڕاست و دروستی بێ خەوش کە جێگیر و مانەوەی بۆ هەبێت، وە پاشان کردەوە گەلێکی چاك و پاك في سبیل الله ئەنجامدرابێت،
ئەوانەی کردۆتە مەرجی ئەوەی میوانداری بەندەکانی پێ بکات لە بەهشتە ڕازاوەکانی خۆی، کە تەنها بۆ ئیمانداران ئامادەی کردووە.