هۆکارەکانی زیادبوونی لیکی دەم
- بۆشایی ددان
- حەساسیەت
- هەوکردنی دەم
- گەرانەوەی ترشی گەدە
- دووگیانی
- جەڵتەی مێشک
- کاریگەری لاوەکی دەرمان
زیادبوونی لیکی دەم لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەك بێت. ڕژێنەکانی لیکی دەم لیك دروست دەکەن کە ئاسانکاری دەکات لە قوتدانی خواردن. هەروەها ئەنزیمی تێدایە کە یارمەتی هەرسکردن دەدات. لیکی دەم فرمانی تری هەیە وەك، هێشتنەوەی دەم بە شێداری و وەك بەربەستێکە بۆ ژەهر و میکرۆبەکان، هەروەها یەرمەتی لابردنیان دەدات و یارمەتیدەرە لە چاکبوونەوەی برینەکان.
کەسێکی تەندروست بە تێکڕا ڕۆژانە لە نێوان 0.75 بۆ 1.5 لیتر لیك بەرهەم دەهێنێت. کاتێك خواردن دەخۆین، ئەوا دروستکردنی لیکی دەم لە بەرزترین ئاستیدایە، وە کاتێك دەخەویت دەگاتە نزمترین ئاست.
زۆری لیکی دەم دەبێتە هۆی کێشە لەکاتی قسەکردن و نانخواردن، هەروەها شەقبوونی لێو و هەوکردنی پێست. هەروەها دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و کەمبوونەوەی باوەربەخوبوون.
#هۆکارەکان #لیکی_دەم #زۆری #حەساسیەت #گەڕانەوەی_ترشی_گەدە