سودەکانی حەندرێشە(پیچک)
گیایەکی بەهاریی یە و لە کویستانەکاندا سەوز دەبیت لە ناو دارو دەوەن و بەر سیبەر و شیدار بەشیوازی تاڵ تاڵ ، لە زۆربەی کویستانەکانی کوردستان ئەم گیایە هەیە بە بۆن و تامیکی تیژ ئەناسرتەوە.
پیکهاتەی کیمیاوی و سودی پزیشکی
ریژەیەکی زۆر گۆگرد ،کالسیۆم ، مەنگەنیز و چەند ڤیتامینیکی تری تیایە.
سودەکانی
۱ـ بۆ ئەو کەسانەی دەماری دڵیان رەق بوبیت (تصلب شرايين).
۲ـ گرفتی ڕیخۆڵە.
۳ـ سکجونیک خوینی لەگەڵ بیت لە جۆری ئەمیبیا
٤ـ خاوینکردنەوەی سپڵ.
٥ـ یارەمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسیان هەیە.
٦ـ خواردنی بۆ ماوەیەکی درێژ یارمەتی دەرە بۆ وەرینی تالە سپیەکانی قژ و گەرانەوەی موی ئاسایی قژ .
۷ـ دژە ڤایرۆسیکی زۆر چالاکە.
۸ـ ریکخستنی فشاری خوین بەتایبەتی ئەوکەسانەی فشاری خوینیان بەرزە .
۱٠ـ یارمەتی دەرە تا ڕژینەکانی وەک (ادرینالین + انسولین + لیکی ناودەم ) کاری ئاسایی خۆیان بکەن.
۱۱ـ ریژەی دەردانی شەکری خوێن ڕێک دەخات.
۱۲ـ بەردی کیسی زراو ناهیلیت.
۱۳ـ چارەسەریکی باشە بۆ ئەو کەسانەی سەریان گیژ دەخوات.
۱٤ـ دژە هەوکردنیکی (انتهابات) زۆر باشە.
۱٥ـ بۆ بەهیزکردنی گەدە زۆر بەسودە.
۱٦ـ ئارامبەخشە بۆ میشک و بەهیز کردنی دەماری میشک.
۱۷ـ چارەسەریکی سروشتیە بۆ ئەو کەسانەی شتیان بیر ئەچیتەوە .
۱۸ـ میزهێنەرەوە و پاککەرەوەیەکی ئیجگار باشی ریرەوی میزە.
۱۹ـ راگرتنی ریژەی ئاسایی رۆمانتزیم.
۲٠ـ دژی ژەهراوی بونی خوادنە (ژەهراوی بونی خواردنی گیایی و ئاژەلی).
۲۱ـ چەندین جۆری جیاواز خوێ ی تێدایە ترشی خوین ناهیلیت و تفتی دەکات.
۲۲ـ پاریزەر و پاککەرەوەی پیستە لەگەل هاتنەدرەوەی ئاوی پیچک لەگەل ئارەقی جسمدا گەلیک نەخۆشی پیست لەناو دەبات.