كاتی دەركەوتنی دەججال حاڵی موسوڵمانان لەو سەردەمەی دەججال تێیدا دەردەكەوێت چۆن دەبێت؟

كاتی دەركەوتنی دەججال حاڵی موسوڵمانان لەو سەردەمەی دەججال تێیدا دەردەكەوێت چۆن دەبێت؟

جەنگێكی گەورەو، سەركەوتنی موسوڵمانان بە سەر ڕۆمەكانداو، ڕزگار كردنەوەی (قُسطنطينية).
پێغەمبەری خوا صَلَّ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی:
دەججال لە كاتێكدا دەردەكەوێت كە خەڵكی جیاجیاو ناكۆكن لەناو یەكتریداو ڕقیان لە یەكترییە، وە دین سوك بووە لە ناویانداو پەیوەندی نێوانیان تێك چووەو خراپ بووە.
لەو كاتەدا دەججال دەردەكەوێت و دەچێتە هەموو لایەك (فيرِد كلَّ مَنهل) وە زەوی بۆ دەپێچرێتەوەو خڕدەبێتەوە، هەروەك چۆن كەوڵی بەران (فروة الكبش) خڕ دەبێتەوە ( مەبەست بە خڕبوونەوەو پێچرانەوەی زەوی بۆی، ئاسان گەیشتنیەتی بە هەموو لایەكی زەویداو، پیادا گەڕان وگەشت كردنیەتی تیایدا ).
وەدەر ناكەوێت تا ئەو كاتە كە ڕۆمەكان لە (أعماق) یا لە (دابق) (١) كۆدەبنەوە لە دژی موسوڵمانان، وە ئەهلی ئیسلامیش كۆدەبنەوە بۆیان. وە سوپایەك لە مەدینەوە دەردەچێ‌ بۆ سەر ڕۆمەكان، كە ئەو سوپایە لە باشترین و هەڵبژێردراوترینی ئەهلی سەرزەوییە لەو كاتەدا.
جا كە بەرامبەر ڕۆمەكان وەستان، ڕۆمەكان دەڵێن: ئەی سوپا ئێوە ڕێگامان بۆ چۆڵ بكەن و وازمان لێ‌ بهێنن تا بچینە سەر ئەو موسوڵمانانەی كە لە ئێمەیان بە دیل گرتووە (سَبَوا مِنا) بۆ ئەوەی بجەنگین دژیان.
وە موسوڵمانەكانیش دەلێن: نەخێر (والله) ڕێگاتان بۆ چۆڵ ناكەین بۆ سەر برا موسوڵمانەكانمان. ئەو كاتە دەجەنگین بە رامبەریان، وە لەو جەنگەدا هەڵگەڕانەوەیەكی توند ڕوو دەدات{ { وتكون عند ذاكُمُ القتالِ ردةٌ شديدة }. وە موسوڵمانەكان، كۆمەڵە فیداكارێك دادەنێن كە نەگەڕێنەوە بە سەركەوتویی نەبێت، ئەگەر هەمووشیان بكوژرێن.
وە جەنگێكی خەست ڕوودەدات تاوەكو تاریكایی شەو لێكیان جیادەكاتەوە وشەڕ دەوەستێ‌ بە بێ‌ سەركەوتنی هیچ لایەك.
وەدوایی ئەو كۆمەڵە فیداكارانە هەموویان لە ناو دەچن، بەڵام موسوڵمانان كۆمەڵە فیداكارێكی تر هەڵدەبژێرێت كە تا مردن نە گەرَێنەوە بە سەركەوتویی نەبێتن، ئەوانیش دەجەنگن تاوەكو دیسان شەو كۆتایی بە جەنگ دەهێنێت‌و هەردوولا دەگەڕێنەوە بنكەكانیان بە بێ‌ سەركەوتنی هیچ لایەكیان. وە دوای جەنگانێكی تر ئەم كۆمەڵە فیداكارەش لە ناو دەچن. بەڵام بەهەمان شێوە موسوڵمانان كۆمەڵـــــــە
فیداكارێكی تر دادەنێت كە نەگەڕێنەوە تا مردن بە سەر كەوتویی نەبێت. ئەوانیش دەجەنگن تا شەو، ئەوكاتە ناچار هەر دوولا دەگەڕێنەوە بێ‌ سەر كەوتن, وە ئەو كۆمەڵە فیداكارەی سێهەمیش لە ناو دەچن.
وە كە ڕۆژی چوارەمی جەنگ هات باقی موسوڵمانان بۆ ڕۆمەكان ڕاست دەبنەوەو بە گژیاندا دەچنەوەو بەربەرەكانیان دەكەن، وە سێیەكی سوپای موسڵمانان پاشە كشە دەكات و ڕادەكات، وەخوای گەورەش 
هەرگیز تۆبە لەوان قبوڵ ناكات. وە خوای گەورە مردن و بنەبڕكران لەسەر ڕۆمەكان دادەنێت كوشتارێكی وایان لێ‌ دەكرێ‌ كە وێنەی نە بینراوە، یا نابینرێت، بە شێوەیەكی وا كە باڵندە بەسەر لاشەكانیاندا بڕوات ناتوانێت لێیان تێپەڕكات و دەمرێت.
ئەوكاتە نەوەی باوكێك كەكاتی خۆی سەد كەس بوون ئێستا سەر ژمێری خۆیان دەكەنەوە سەیر دەكەن تەنها یەك پیاویان ماوە! جا لەبەر ئەوە بەچ غەنیمەتێك دڵ خۆش دەبێت و چ میراتێك دابەش بكرێت؟!.
دوای ئەو سەركەوتنە، موسڵمانان دەگەنە (قُسْطَنطنية ) (إستنبول) كە شارێكە لایەكی لە ووشكانییەو لایەكی تری لەناو دەریایە, وە ئەوشارە ڕۆمیەكان لە ئاخیری زەماندا داگیری دەكەن بە حەفتا هەزار كەس، بەڵام كاتێك موسڵمانە سەركەوتوەكان دێنە سەر شارەكە ناجەنگن دژیان بە چەك و هیچ تیرێكیشیان بۆ ناهاون، بەڵكو تەنها دەڵێن،: لا إله إلا الله، والله أكبر، ئەو كاتە یەكسەر یەكێك لە لایەكانی كە لەناو دەریادایە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانەكان، لەپاشان جارێكی تر دەڵێنەوە: لا إله إلا الله، والله أكبر، ئەو كات لاكەی تریشی ژێر باری موسڵمانان دەبێت. وە بۆ جاری سێ‌یەم دەڵێن: لا إله إلا الله، والله أكبر ئەو كاتە رێگاو دەرگایان بۆ دەكرێتەوە، دەچنە ناو شارەوەو سەردەكەون و غەنیمەتیان دەست دەكەوێت.
وە لەكاتێكدا كە ئەوان غەنیمەت دابەش دەكەن لە ناو خۆیاندا و چەكەكانیشیان بەدرەختی زەیتونەوە هەڵواسیوە، شەیتان هاوار دەكات و دەڵێت: مەسیحی دەججال لە دواوە چۆتە سەر كەس و كارو ئەهلەكانتان!.
ئەوانیش ئەو غەنیمەتەی لە دەستیاندا بوو فڕێ ی دەدەن و دەردەچن.[وە ئەو هەواڵەی شەیتان درۆیە]. وە موسڵمانان لە پێش خۆیانەوە (دە) سوار دەنێرن.
پێغەمبەری خوا صَلَّ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت: (من دەزانم ناوی خۆشیان و باوكەكانیشیان چییە، وەڕەنگی ووڵاخەكانیشیان دەزانم، وە ئەو (دە) سوارە باشترین و چاكترین سواری سەر زەوین لەو كاتەدا. جا كە گەیشتنە شام ئەوكاتە دەججال دەردەكەوێت).
(١) دوو شوێنن لە شام ، نزیك شاری حلب.