شێلانی پێ بەر لە خەوتن بۆچی باشە؟

سودی شێلانی پێیەكان

سوڕی خوێن چالاك دەكات، بەتایبەتی لەكاتی ئەنجامدانی كارێكی قورس دا یان دانیشتن و وەستانی زۆر، خوێن بە ئاسانی لە بەشی خوارەوەی لەش كۆ دەبێتەوە و پێیەكانت هەست بە قورسی و ماندوویەتی دەكەن بەتایبەتی لە كاتی پشوودان دا، بەڵام شێلانی پێیەكان بۆ ماوەی 15 خولەك جوڵانی خوێن باشتر دەكات و هەستی ماندووبون كەم دەكاتەوە و ڕێ لە هەڵئاوسانی پێیەكان دەگرێت.