لەگەڵ ئەوەی خوای باڵادەست مەجالێکی زۆری پێداوین بۆ تەوبە کردن و وازهێنان لە تاوان کردن و زوڵم و ستەم لە خۆمان و خەڵکانی دی ..
بڕوانە ئاقیبەتی فیرعەو ..
سورة الأعراف - اية 103
ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَظَلَمُواْ بِهَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
پاشان دوای ئهوانهی (که باسمان کردن) مووسامان نارد به بهڵگهو موعجیزهکانمانهوه بۆ لای فیرعهون و دارو دهستهکهی بهڵام ئهوان به نیشانهکان (بێ بڕوا بوون) و ستهمیان کرد جا بڕوانه و سهرنج بده که سهرهنجامی له فهرمان دهرچووان و خراپهکاران چۆن بوو.
تەنانەت چەند خراپەکار و خوێن ڕێژ بیت اللە چەندین نیشانەت بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی پەشیمانت بکاتەوە و بتگەڕێنێتەووە لەو کارە خراپانەی دەیانکەیت .
ئەگەر تۆ بەو نیشانانە ملکەچ نابیت ئەگەر تۆ بەو ناڕەحەتیانەی دێنە ڕێت بۆ گەڕانەوەت ملکەچ نابیت ، ئەگەر بە پەند و ئامۆژگاریەکانی قورئان ملت کەچ ناکەیت .
ئەوە تۆ ئەبێت ئەم دۆخەی ئێستای جیهان ملت کەچ بکات و بگەڕێتەوە و دەست بە دینی ️ اللّٰه ﷻ وە بگریت و کات بە فیڕۆ نەدەیت بۆ گەڕانەوەت بۆ ناو بازنەی ئیسلام ، تۆ باش دەزانیت کە لە وڵاتێکدا دەژیت مێژووکەی هەمووی داگیرکار و بە تاڵان بردن و جەنگ و کوشتارە ، ئەگەر نەگەڕێیتەوە ، عاقیبەتت فیرعەون ئاسا دەبێت و فریا ناکەویت بێتەوە ناو بازنەی ئیسلام ..
ئەگەر نەگەڕێیتەوە ڕەنگە پێش ئەوەی عەزابی اللە دابارێت بە سەرماندا ، مردن یەخەت بگرێت و فریا نەکەویت بێتەوە ناو بازنەی ئیسلام ..
لە ئێستادا دەیان ڕوداو پێت دەڵێن دەست لە تاوان و هەواو هەوەسی دونیا هەڵبگرە ..
✹ جەنگ
✹ ڕودانی ڕوداوەکانی پێش قیامەت
✹ مردنی لەناکاو
✹ پەند و ئامۆژگاری قورئان
✹ فەرمودەکان
( ڕەنگە فریای گەڕانەوە نەکەویت و ئاقیبەتت جەهەنمی هەتا هەتای بێت )