دادگای ڕۆژی دوایی بەم شێوەیە
(فمن أبصر فلنفسه) 104 سورة الأنعام.
(من عمل صالحًا فلنفسه) 15 سورة الجاثية.
(ومن شكر فإنما يشكر لنفسه) 12 سورة لقمان
(ومن تزكى فإنما يتزكى لنفسه) 18 سورة فاطر
(ومن جاهد فإنما يجاهد لنفسه) 6 سورة العنكبوت
(فمن اهتدى فإنما يهتدي لنفسه). 92 سورة النمل.
(ومن يبخل فإنما يبخل عن نفسه) 38 سورة محمد
(فمن نكث فإنما ينكث على نفسه) 10 سورة الفتح.
(ومن يكسب إثما فإنما يكسبه على نفسه) 111 سورة النساء "
ڕزگار بوونت لە قیامەت دەکەویتە ئەستۆی خۆت بە تەنھا
کار و کردار و گفتار و پڕ کردنەوەی ڕۆژەکانت و کیتابەکەت
بیزانە براکەم عوزرت بۆ نیە بەوەی خەڵک و مەلا و کۆمەڵگا چی دەکەن، یان کەناڵەکان خەڵک گومڕا دەکەن، یان بەناو بانگەکان
گومڕا و کافر دەبن ئەمانە بیانوو نین بۆ تۆ با بزانیت
دەبێ تۆ ھەوڵی ڕزگار بوونی خۆت و دایک و باوک و خوشک و برا و منداڵەکەت بدەیت.
عوزر نین سەیری ژیانی پیغەمبەران بکەن، یەکێک باوکی کافرە، یەکێک دایکی، یەکیک کوڕەکەی و یەکیک ژنەکەی، یەکێک بنەماڵەکەی و یەکیک نەتەوەکەی.
بەڵام خۆیان وەک تاک ھەوڵیان بۆ خۆیان کار و کردەوەی زۆریان کرد و ڕزگاریان بوو.
دادگای ڕۆژی دوایی ئاشکرایە
1- بەڵگە ئاشکراکانت
﴿ونُخرِجُ لَهُ يَوْمَ القِيامَةِ كِتابا يَلقاهُ مَنْشُورًا﴾ ...
ھەموو کەس مەلەفی خۆی پی دەدرێت و دیارە.
2- دادگایەکە کۆنترۆڵ کراوە بە پاسەوان.
﴿وَجَاءتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ﴾.
ھەر نەفسیک پاسەوانیکی لەگەڵ دایە.
3-زۆڵم کردن حەرامە و ناکریت.
﴿وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾.. ...
اللە تعالی ئەفەرمووی: زوڵم لەکەس ناکەم
4- محامی و پاریزەر نیە لەو ڕۆژە.
﴿اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا﴾…
کتێبی کارەکانت بە دەستەوەیە و بیخوێنەوە
5- بەرتیل و پارەدان و شتی وا نیە و ناخوات.
﴿يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ﴾...
سامان و بنەماڵە و پلە پایە ناخوات.
6- تیکەڵ بوون و بیرچون و ھەڵە ناکریت.
﴿وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا﴾..
اللە تعالی ھیچی لی وون نابێ
7- ئەنجامەکەت دەدریتەوە بە دەستەوە.
﴿فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَؤُوا كِتَابِيهْ﴾...
ئەوەی بدریتە دەستی ڕاستی ئەڵین فەرموو بیخوێنەوە.
8- حوکم بە غیاب نادریت ھەرگیز.
﴿وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ﴾...
ھەر ھەموو گیانداران ئامادە دەبن
9- کەم و کوڕی و تانە دان نیە لە بڕیار
﴿مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ﴾...
بڕیارەکان ناگۆڕین.
10شاھید حاڵی درۆ نیە
﴿يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ}...
دەست و قاچ و ئەندامەکانی جەستەت شاھیدن لە سەرت
11-ھیچ مەلەفی لە بیر ناکریت
{أحْصَاهُ الله ونسُوهُۚ}…
ھەموو شتیک ئامادە و لەبیر نەکراوە.
12- پیوانەیەکی دادوەر و بی کەم و کوڕ و کێشە
{وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسبين}
"ربنا آتنا فى الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار"
(أعظم الله أجر من قرأها ونقلها وجعلها في موازين حسناته).
بە قەد مسقاڵە خردەل چاکە و خراپە نوسراوە، ھەر ھەمووی کاریگەری ھەیە لەسەر ئەنجامەکە
ھەوڵبدان کاری باش زۆر بکەن بچوکیش بێت
ھەوڵبدەن تاوان مەکەن ئەگەر کەمیش بێت.
اللە تعالی بمام پارێزێ لە لادان و گومڕای و ئاخیرمان خێربکات لەسەر تەوحید و ئیمانێکی پاک..