چەند پێناسەیەکی سەرەتایی لە زانستی فەرموودە
1-فەرموودە ( الحدیث):
ٲ-لەڕووی زمانەوە:بەمانای تازە دێت.
ب-لەڕووی زاراوەوە:ئەوەیە کە بدرێتە پاڵ پێغەمبەر ﷺ لە گوفتارو کردارو پەسەندکراو ئاوەڵناو (صفە)بۆی.
2-هەواڵ (الخبر):
ٲ-لەڕووی زمانەوە:بەمانای هەواڵ (النبٲ) دێت .
ب-لەڕووی زاراوەوە:سێ گوتەی لەسەرە:
1-(الخبر )هاوڕێکی (الحدیث) ە:واتە لەڕووی زاراوەوە ماناکەیان یەکێکە .
2-پێچەوانەی یەکترن: (الحدیث) ئەوەیەکە لەپێغەمبەرەوە ﷺ
و(خبر) ئەوەیە کەلەغەیری پێغەمبەرەوەیە.
3-لە (حدیث) گشتی ترە: واتە(حدیث) ئەوەیەکە لەپێغەمبەرەوەﷺ هاتووە، و (خبر) ئەوەیە کە لە پێغەمبەریش و غەیری پێغەمبەریشەوە هاتووە.
3-ڕێچکە (الٲثر):
ٲ-لەڕووی زمانەوە: واتە پاشماوەی شتێک.
ب-لەڕووی زاراواوە: دوو قسەی لەسەرە:
1-ئەوەیەکە هاوڕێکی (حدیث) ە: واتە لەڕووی زاراوەوە یەک مانایان هەیە.
2-پێچەوانەیەتی:ئەوەیە کە درابێتە پاڵ هاوەڵێ یان تابعییەک لە گوفتارو کردار.
4-ڕشتە (السند):
ٲ-لەڕووی زمانەوە:بەمانای پشت پێ بەستراو( المعتمد) دێت هەر
لەبەر ئەوەش وا ناونراوە،چونکە فەرموودەکە پشتی پێ دەبەسترێ اعتمادی دەخرێتە سەر.
ب-لەڕووی زاراوەوە: زنجیرەی ئەو پیاوانەیە کە مەتنەکە دەگەیەنن.
5-دەق (المتن):
ٲ-لەڕووی زمانەوە: ئەو شتەیە کە دەرکەوێت و بەرزبێتەوە لە زەوی.
ب-لەڕووی زاراوەوە: ئەوەیە کە جگە لەسەنەدەکە دەمێنێتەوە.