25 سوودی زێڕین لە عیبادەتی شەونوێژ وەچۆنیەتی کردنی شەونوێژ

25 سوودی زێڕین لە عیبادەتی شەونوێژ 
وەچۆنیەتی کردنی شەونوێژ

1- شەونوێژ دڵی بەندەكان بە "ڕۆشنایی خودایی" ڕووناک دەكاتەوە.
2- شەونوێژ سەربەرزی و شكۆمەندی بە ئیماندار دەبەخشێت.
3- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودای پەروەردگار.
4- شەونوێژ هۆكاری تەندروستی جەستەیی و لەشساخییە.
5- شەونوێژ هۆكاری جوانبوون و درەوشانەوەی ڕووخساری ئیماندارە.
6- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ناوی ئیماندار لە تۆماری یادكەرەوانی خودا بنووسرێت.
7- شەونوێژ هۆكارە بۆ لێخۆشبوونی خودا لە گوناهەكانی مرۆڤ.
8- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی خودا ستایشی ئیماندار بكات لەلای فریشتەكانی.
9- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی خودا دەموچاوی ئیماندار سپی و ڕەونەقدار بكات.
10- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی هەست بە بوونی بۆنی خۆشی بكرێت لە ئیماندار.
11- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ڕزق و ڕۆزی و بەرەكەت لە گوزەرانی ئیماندار زۆر بێت.
12- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ئیماندار ڕەوشتبەرز و خاوەن هەڵسوكەوتی جوان بێت.
13- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئاسانبوونی دانەوەی قەرزەكان.
14- شەونوێژ لابەری خەم و ناڕەحەتی و دڵتەنگییە.
15- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەهێزبوونی بینین و ڕووانینی ئیماندار.
16- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ماڵی ئیماندار ڕۆشن و ئاوەدان بێت بە نووری خودا.
17- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی فریشتەكانی خودا.
18- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی نووری مەعریفەت.
19- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی حەسانەوەی جەستە.
20- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی شەیتان بێزار و بێتاقەت و بێهیوا بێت.
21- شەونوێژ چەكی دەستی ئیماندارە لە بەرامبەر ناحەز و دوژمنانی.
22- شەونوێژ هۆكارە بۆ قەبوڵ بوونی نزا و دوعا و پاڕانەوەكان.
23- شەونوێژ هۆكارە بۆ قەبوڵ بوونی كردەوەكانی ئیماندار.
24- شەونوێژ هۆكارە بۆ هەستكردن بە بەرەكەت لە تەمەن و ژیانی ئیماندار.
25- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی شکۆ و ڕێز لەناو خەڵکی

شەونوێژ ـ (صلاة اللیل)؟ چۆنە ؟ چەند ڕکاعەتە ؟ کەی دەکرێت؟

واته‌: ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌ت به‌شه‌و كه‌ پێی ده‌وترێت ( شەونوێژ ) كاته‌كه‌ی له‌ دوای نوێژی عیشا ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو پێش نوێژی به‌یانی ، به‌ڵام باشترین كاتی كۆتایی شه‌وه‌ .🌹🌹 . 💢گه‌وره‌یی و فه‌زڵی شه‌ونوێژ سه‌باره‌ت به‌ گوێرەی پاداشتی شه‌ونوێژ پێغه‌‌مبه‌ری خودا (صل الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی : . (َأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللّيْلِ) واته‌: (باشترین نوێژ له‌ دوای نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه) . ژماره‌ی ڕكه‌عه‌ته‌كانی شه‌ونوێژ هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن شه‌و نوێژ پێك هاتووه‌ له‌ یازده‌ ڕكه‌عه‌ت ، به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكی ئیمانداران (عائشه‌) (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه‌ ده‌فه‌رموێت :😇 . (ما زاد رسول الله صل الله عليه وسلم في رمضان ولا في غير رمضان على إحدى عشرة ركعة) . واته‌: پێغه‌مبه‌ری خودا (صل الله عليه وسلم) نه‌ له‌ ڕه‌مه‌زان وه‌ نه‌ له‌ غه‌یری ڕه‌مه‌زان له‌ یازده‌ ڕكه‌عه‌ت زیاتری نه‌كردووه) . . 🔺وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن شه‌و نوێژ به‌ یازده‌ ڕكه‌عه‌ت زیاتریش درووسته‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌: . 🔘 (صلاة الليل مثنى مثنى فإذا خشي أحدكم الصبح صلى ركعة واحدة توتر له ما قد صلى). . واته‌: شه‌و نوێژ دوو ڕكه‌عه‌ت دوو ڕكه‌عه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ترسا بانگی به‌یانی به‌سه‌ردابێت ، با یه‌ك ڕكه‌عه‌ت بكات نوێژه‌ جووته‌كانی بۆ ده‌كاته‌ ووتر . . ✍🏻 ده‌بینین له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله عليه وسلم) ته‌حدیدی ڕێژه‌ی ۷ شه‌و نوێژی نه‌كردووه‌ ، بۆیه‌ ده‌ڵێن مرۆڤ چه‌ند ڕكه‌عه‌ت بكات دروسته‌.... وصل الله‌ وسلم علی نبینا محمد...